Zana Natık Kerem
03 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2022
ھەولێر ــ AA
ئەمڕۆ دووشەممە سێی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، دووساڵ بەسەر کوژرانی جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، ئەبو مەھدی موھەندیس و فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسدارانی ئێران، قاسم سولەیمانی تێپەڕدەبێت و بەو بۆنەیەوە لە ژمارەیەک پارێزگای عێراق کراوەتە پشووی فەرمیی.
لە سێی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠دا لە ئاکامی ھێرشێکی ئاسمانیی ئەمریکادا، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، ئەبو مەھدی موھەندیس و فەرماندەی فەیلەقی قودس سەربە سوپای پاسداران، قاسم سولەیمانی لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کوژران.
ئەمڕۆ دووساڵ بەسەر کوژرانی ئەبو مەھدی موھندیس و قاسم سولەیمانی تێپەڕدەبێت، بەو بۆنەیەوە دەگوترێت لە هەندێک لە فەرمانگەکانی ھەریەک لە پارێزگاکانی بەغدا، کەرکووک، سەڵاحەددین، ئەنبار، نەینەوا، دیالە، واست، زیقار، بابل، بەسرە، نەجەف، کەربەلا، میسان و دیوانییە، کراوەتە پشووی فەرمیی.
ھەر لە چوارچێوەی چالاکییەکانی دووەمین ساڵیادی کوژرانی ئەبو مەھدی موھەندس و قاسم سولەیمانی لایەنگرانی حەشدی شەعبی لە رۆژی شەممەی رابردووەوە، بە ئەنجامدانی چەندین چالاکیی دەستیان بەیادکرنەوەی کوژرانی ئەبو مەھدی موھندیس و قاسم سولەیمانی کردووە.