Muhammet Kurşun
12 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2020
تاران – AA
لە ئێران له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١١٦ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه.
تێکڕای ژماره‌ی ئه‌و کەسانه‌ی کە تا ئێستا لە ئێران به‌هۆی ئه‌و په‌تا جیهانگیره‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٢٣ هه‌زار و ٢٩ كه‌س.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، سیما سادات لاری رایگه‌یاند کە له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١١٦ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها دوو هه‌زار و ١٣٩ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌و په‌تایه تۆمار كراوە.
لاری باسی لەوە کرد کە تا ئێستا ٢٣ هه‌زار و ٢٩ كه‌س لە ئێران به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته، ٣٩٩ هه‌زار و ٩٤٠ كه‌س.
سیما سادات لاری راشیگەیاند کە ره‌وشی ته‌ندروستی، سێ هه‌زار و ٧٦٨ نه‌خۆش ناجێگیره و ٣٤٤ هه‌زار و ٥١٦ تووشبووی پەتاکە چاكبوونه‌ته‌وه.
هەروەها لاری باسی لەوە کرد کە لە تەواوی ئێران‌دا سێ ملیۆن و ٥٣٢ هەزار و ٨٧٤ پشکنین بۆ پەتاکە ئەنجامدراوە.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لاری، هەریەکە لە پارێزگاکانی تاران، مازەندەران، گیلان، قوم، ئەسفەهان، خۆراسانی رەزەوی، ئازەربایجانی رۆژهەڵات، کرمان، خۆراسانی باکوور، سیمنان، یەزد، زەنجان و قەزوین-ی بە "ناوچەی سوور" و پارێزگاکانی ئازەربایجانی رۆژئاوا، ئەلبورز، فارس، لوڕستان، هورموزگان، ئەردەبیل، بووشەهر، کرماشان، کۆهگلویە-بویەر ئەحمەد، خۆراسانی باشوور، مەرکەزی، ئیلام، چەهارمەحال-بەختیاری، گولستان و خوزستان-ی بە "ناوچەی مەترسیدار" ناوبرد.