Ibrahim Ramadan
13 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 13 ئەیلوول 2020
رامەڵڵا - AA
سەرۆكوەزيرانى فەڵەستين، محەمەد ئشتهییه رێككەوتنى ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانى نێوان ئيسرائيل و بەحرێنى بە گورزێكى كوشندە لە بڕبڕەى پشتى عەرەبەكان ناوبرد.
محەمەد ئشتهییه لە راگەيهنراوێكيدا لەدواى راگهیاندنی رێككەوتنى ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانى نێوان بەحرێن-ئيسرائيل، نووسيويەتى: "ئەم گورزەى كە لە بڕبڕەى پشتى عەرەبەكان و كارى هاوبەشى عەرەب دراوە، بە ماناى خزمەت گەياندن بە ئيسرائيل و پارێزهرهكهی دێت".
ئشتهییه جەختى لەوەكردەوە، ئەو رێككەوتنە شەرعيەتى بە داگيركاریى، بەردەواميدان بە پێشێلكارييەكانى كۆمەڵگە جوولهكهنشینهكان و پێشيلكارييەكانى سەر مزگەوتى ئەقسا داوە و سەركۆنەى ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانى نێوان بەحرێن و ئيسرائيل لە دواى ئيمارت كرد.
سهرۆكوهزیرانی فهڵهستین رایگهیاندووه: "ئيدارەى ئەمريكا وهك چۆن نهیتوانی بە كردەوەكانی ملكەچمان بكات، لە رێگەى ئەم رێككەوتنانەشەوە ناتوانێت دۆزى فەڵەستين لە ناوببات".
دووپاتیشی كردەوە كە حكوومهتی رامەڵڵا ئامادەيە بۆ كاركردن لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى بۆ كۆتاييهێنان بە داگيركاریى و دامهزراندنی دەوڵەتى فەڵەستينى سەربەخۆ كە پايتەختەكەى قودسى رۆژهەڵات بێت.