Bilal Güler
17 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2021
تاران – AA
دوو بوومه‌له‌رزه بهگوڕەکانی ٥،٥ و ٥،٤ پلە لەسەر پێوەری رێختەر، پارێزگای خۆراسانی باكوور باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران-یان هه‌ژاند.
بنكه‌ی بوومه‌له‌رزه‌ناسی زانكۆی تاران رایگه‌یاند، ناوه‌ندنی هه‌ردوو بوومه‌له‌رزه‌كه شارۆچكه‌ی جاجه‌رم بووه له خۆراسانی باكوور و كاتژمێر ٠٣:٣٤ و كاتژمێر ٠٥:٢٤ روویانداوه.
به‌پێی زانیارییه به‌رایییه‌كان زیانی گیانی له بوومه‌له‌رزه‌كان نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه و تەنها ژماره‌یه‌ك خانوو زیانیان به‌ركه‌وتووه.
بوومه‌له‌رزه‌كان له قوڵایی ١٦ كیلۆمه‌تر و ١٠ كیلۆمه‌تر له توێكڵی زه‌ویدا روویان داوه و تیمه‌كانی فریاکەوتن ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراون.