دوایین دۆخی لیبیا له لووتكه‌یه‌كی هه‌ستیار له ئه‌نقه‌ره هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كرێت
حكوومه‌تی لیبیا كه دوای ئه‌نجامدانی هاریكاریی له بواری به‌رگرییدا له‌گه‌ڵ توركیا، كاری گرنگی له ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیریی له وڵاته‌كه ئه‌نجامداوه، ئه‌مڕۆ فائز سه‌راج كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئه‌نجام ده‌دات.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
پێشهاته‌كانی لیبیا كه به‌هۆی وه‌ستاندن و تێكشكاندنی هێرش و په‌لاماره‌كانی میلیشیاكانی سه‌ربه سه‌ركرده‌ی چه‌كداره نا شه‌رعییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی لیبیا، خه‌لیفه حه‌فته‌ر تاویان سه‌ندووه له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكوه‌زیرانی لیبیا، فائز سه‌راج و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان-دا تاوتوێ ده‌كرێت.
حكوومه‌تی شه‌رعی لیبیا كه دوای ئه‌نجامدانی هاریكاریی له بواری به‌رگرییدا له‌گه‌ڵ توركیا، كاری گرنگی له ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش و سه‌قامگیریی له وڵاته‌كه ئه‌نجامداوه، ئه‌مڕۆ فائز سه‌راج كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئه‌نجام ده‌دات.
پێشڕه‌وییه‌كانی خەلیفە حه‌فته‌ر به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی حكوومه‌تی لیبیا و چوونه نێو پایته‌خت، له‌ڕێگه‌ی ئه‌و هاریكارییانه له بواری به‌رگرییدا رێگریی لێكرابوو كه توركیا پێشكه‌شی بە حكوومه‌تی ددانپێدانراو له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كردبوو كه ناوه‌نده‌كه‌ی له ته‌رابلوسی پایته‌خته.
دوای ئه‌وه‌ی كه هێزه‌كانی سه‌ربه حه‌فته‌ر پابه‌ندی ئه‌و ئاگربه‌سته نه‌بوون كه به هه‌وڵی توركیا و رووسیا له ١٢ی كانوونی دووه‌مدا ده‌سته‌به‌ركرا، سوپای لیبیا رۆژی ٢٥ی ئادار ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆنی گه‌رده‌لوولی ئاشتی كردبوو.
هه‌ڵمه‌تی سوپای لیبیا كه به‌خێرایی پاشه‌كشه‌ی به هێزه‌كانی سه‌ربه حه‌فته‌ر كرد، درێژه‌ی هه‌یه.