Ankara
ئەنقەرە- AA
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هیندستان بڵاوی کردەوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ١٨١ کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و بەمەش كۆی حاڵەتەکانی گیانله‌ده‌ستدان بەو په‌تایه گه‌یشتووه‌ته، ٩٨ هه‌زار و ٦٧٨ كه‌س.
هاوکات ٨٦ هەزار و ٨٢١ کەسی دیکە تووشی پەتاکە بوون کە ئەوەیش لە سەرەتای مانگی ئەیلوولەوە تا ئێستا ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردووە لە رووی زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی رۆژانە، بەوەیش تێكڕای ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه گه‌یشتووەته، شەش ملیۆن و ٣١٢ هه‌زار و ٥٨٤ كه‌س.
تا ئێستا لە هیندستان پێنج ملیۆن و ٢٧٣ هه‌زار و ٢٠١ تووشبووی په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی Worldometer كه پشت به ئاماره‌كانی په‌تای كۆرۆنا ده‌به‌ستێت له جیهاندا، هیندستان کە لەنێو وڵاتانی جیهاندا، رۆژانە زۆرترین حاڵەتی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە پەتاکە تۆمار دەکات لە رووی تۆمارکردنی حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتاکە ریزبەندی دووەم و لە رووی تۆمارکردنی حەڵەتەکانی گیانلەدەستدان بە پەتاکە ریزبەندی سێیەمی گرتووە.
- بەڕازیل
لە بەڕازیل کە لەسەر ئاستی جیهان دووەم وڵاتە زۆرترین کاریگەری پەتاکەی لەسەربێت لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٣١ كه‌سی دیكه به‌و پەتایە گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی به‌ڕازیل، هەزار و ٣١ كه‌سی دیكه به په‌تای کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و وڵاته به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ١٤٣ هه‌زار و ٩٥٢ كه‌س.
هاوکات ٣٣ هه‌زار و ٤١٣ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه و تێكڕای تووشبووان گه‌یشتووه‌ته، چوار ملیۆن و ٨١٠ هه‌زار و ٩٣٥ كه‌س.
له ویلایه‌تی ساو پاوڵۆ كه دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی ٤٦ ملیۆن کەسه و ناوه‌ندی بازرگانیی به‌ڕازیله، زۆرترین كاریگه‌ری په‌تاكه‌ی له‌سه‌ره به‌شێوه‌یه‌ك ٩٨٥ هه‌زار و ٦٢٨ حاڵه‌تی تووشبوون و ٣٥ هه‌زار و ٦٢٢ حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به په‌تاكه‌ی تیادا تۆماركراوه.
له سەرانسەری به‌ڕازیل چوار ملیۆن و ١٨٠ هه‌زار و ٣٦٧ تووشبوو په‌تاكەیان تێپەڕاندووە و چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌ڕازیل كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ٢١١ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، به ناوه‌ندی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ داده‌نرێت له ئه‌مریكای لاتیندا.
- مەکسیک
لە لایەکی دیکەشەوە وەزارەتی تەندروستیی مەکسیک راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە ٤٨٣ کەس زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٧٧ هەزار و ٦٤٦، هەروەها پێنج هەزار و ٥٣ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتاکە تۆمار کراوە و ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە ٧٤٣ هەزار و ٢١٦.
تا ئێستاش لە مەکسیک ٥٣٣ هەزار و ٨٨٦ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
یەکەم حاڵەتی پەتای کۆرۆنا لەو وڵاتە لە ٢٨ی شوباتدا تۆمار کرا و لە ١٩ی ئاداردا، یەکەم کەس بەهۆی پەتاکەوە گیانی لەدەستدا.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن