Sinan Doğan
03 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2023
بۆگۆتا - AA
ژمارەی ئەوکەسانەی کە لە ئاکامی سەرهەڵدانی یاخیبوون و دروستبوونی شەڕ و پێکدادان لەناو گرتووخانەیەک لە باکووری مەکسیک گیانیان لەدەست دا، بەرزبووەوە بۆ ١٩ کەس.
بەپێی میدیای مەکسیک، ژمارەی کوژراوانی یاخیبوونەکەی ناوەندی ژمارە سێی دەوڵەت بۆ سەرلەنوێ یەکگرتنەوەی کۆمەڵایەتیی سەربە گرتووخانەی خوارێز لە ویلایەتی چیهواهوا باکووری مەکسیک لە بەرزبوونەوەدایە.

لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ویلایەتی چیهواهوا بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە لەو رووداوانەدا، ١٠ پاسەوان و نۆ زیندانی گیانیان لەدەستداوە و ٢٧ زیندانیش هەڵاتوون.
هەروەها باس لەوە کرا کە لە ئاکامی شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزە ئەمنییەکان و ئەو زیندانیانەی هەوڵی هەڵاتنیان دەدا، ١٣ کەس برینداربوون کە سیانیان پاسەوانی گرتووخانەکەن.
دوێنێ دوای ئەوەی یاخیبوون لە گرتووخانەکەدا سەریهەڵدا، ئاماری بەرایی رووداوەکە بڵاوکرایەوە کە کوژرانی ١٤ کەس بوو، لەوانەیش ١٠یان پاسەوان بوون.
