سياسەت, جيهان

دوای هێرشەکەی ئێران، پاکستان باڵیۆزەکەی لە تاران کشاندەوە

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان، مومتاز زەهرا بەلوچ: "(بۆ حکوومەتی تاران) باڵیۆزی ئێران لە ئیسلام ئاباد کە لە ئێستادا سەردانی وڵاتەکەی کردووەتەوە، دەتوانێت ماوەیەک نەگەڕێتەوە".

Muhammet Nazım Taşcı  | 17.01.2024 - نوێکردنەوە : 18.01.2024
دوای هێرشەکەی ئێران، پاکستان باڵیۆزەکەی لە تاران کشاندەوە

İslamabad

ئیسلام ئاباد - AA

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان، مومتاز زەهرا بەلوچ، بڵاویکردەوە دوای ئەوەی ئێران بەبێ هۆکار سەروەری پاکستانی پێشێل کرد، باڵیۆزی وڵاتەکەیان لە تاران بانگهێشت کردووەتەوە و هەموو سەردانە باڵاکانیشیان هەڵوەشاندووەتەوە.

لە لێدوانێکیدا لە ئیسلام ئابادی پایتەختی وڵاتەکەی، بەلوچ ئاماژەی بەوە کرد کە پێشێل کردنی سەروەری پاکستان بەبێ هۆکار و بەشێوەیەکی ئاشکرا لەلایەن ئێرانەوە لە شەوی ڕابردوودا، پێشێل کردنی ئامانج و بنەماکانی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسای نێودەوڵەتییە.

هەروەها بەلوج باسی لەوە کرد ئەم کردە نایاساییە بەهیچ شێوەیەک جێگەی قبوڵ نییە، هیچ ڕەوایەتییەکی تێدا نییە و، ڕایگەیاند: "پاکستان مافی خۆی دەپارێزێت لە وەڵامدانەوەیەی ئەم کردە نایاساییە. بەرپرسیاریی دەرەنجامەکانیشی ڕاستەوخۆ دەگەڕێتەوە بۆ ئێران".

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان بەلوچ باسی لەوەیش کرد کە ئەم پەیامەیان ئاڕاستەی حکوومەتی ئێران کردووە و، گوتی: "پاکستان بڕیاریداوە بە کشانەوەی باڵیۆزەکەی لە تاران و باڵیۆزی ئێرانیش لە ئیسلام ئاباد کە لە ئێستادا سەردانی وڵاتەکەی کردووەتەوە، دەتوانێت ماوەیەک نەگەڕێتەوە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın