Enes Canlı
08 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2018
تونس - AA
له راگه‌یاندنی جیهانی عه‌ره‌بیدا، لووتكه‌ی سێقۆڵیی رووسیا، توركیا و ئێران كه سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریا دوێنێ له تارانی پایته‌ختی ئێران به‌ڕێوه‌چوو، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ره‌نگیداوه‌ته‌وه و به‌تایبه‌تی چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كه به‌رۆحیه‌تی قۆناغی ئاستانا و هۆشداریی سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی شه‌پۆلی توندوتیژی و قه‌یرانی مرۆییه‌وه به‌زه‌قی ده‌بینرێت.
رۆژنامه‌ی الارایا-ی قه‌ته‌ری به‌سه‌ردێڕی "ئه‌ردۆغان هۆشداری ده‌دات له شه‌پۆلێكی توندوتیژی و قه‌یرانی مرۆیی" نووسیوویه‌تی،"لووتكه‌ی تاران به‌ڕێككه‌وتنی سێقۆڵی بۆ چاره‌سه‌ری دۆخی ئیدلب كۆتاییهات".
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی الشرق-ی قه‌ته‌ری به‌سه‌ردێڕی "به‌یاننامه‌ی لووتكه‌ی تاران: پێویسته دۆخی ئیدلب به‌شێوازێكی گونجام له‌گه‌ڵ رۆحیه‌تی ئاستانا چاره‌سه‌ربكرێت" نووسیوویه‌تی،"ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت، دۆخی ئیدلب بێ ئه‌وه‌ی قه‌یرانی مرۆیی رووبدات چاره‌سه‌ربكرێت".
رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بیی جدید كه ناوه‌نده‌كه‌ی له له‌نده‌نی پایته‌ختی بریتانیایه، سه‌ردێڕی "لووتكه‌ی تاران: رێككه‌وتن له‌باره‌ی ئیدلبه‌وه" ی به‌كارهێناوه. رۆژنامه‌كه نووسیوویه‌تی،"جیاوازیی ئاشكرا له‌باره‌ی ئیدلبه‌وه له‌نێوان ئه‌ردۆغان، پوتین و رۆحانیدا".
ماڵپه‌ری كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی جه‌زیره‌ی قه‌ته‌ری له‌تۆڕی ئینته‌رنێت، وێنه‌یه‌كی ئه‌ردۆغانی به‌كارهێناوه كه به‌به‌رده‌م ئاڵای توركیا، رووسیا و ئێران‌دا ده‌ڕوات و نووسیوویه‌تی،"ئه‌ردۆغان: له‌ئیدلب به‌ده‌سته‌وه‌ستانی نامێنینه‌وه".
هاوكات رۆژنامه‌ی سه‌باحی عێراقی گوته‌كه‌ی ئه‌ردۆغانی كردووه به سه‌ردێڕ كه ده‌ڵێت،"لووتكه‌ی ئاینده له رووسیا ئه‌نجامده‌ده‌ین".
رۆژنامه‌ی كۆماریی لوبنانیش بهسهردێڕێك نووسیوویه‌تی،"لووتكه‌ی تاران:بهرپهرچدانهوهكان رێگرییان له چاره‌سه‌ری ئیدلب كرد".
رۆژنامه‌كه له‌درێژه‌ی هه‌واڵه‌كه‌دا رایگه‌یاندووه كه، له لووتكه‌كه‌ی تاران‌دا بۆچوونی جیا له‌نێوان پوتین و ئه‌ردۆغان و رۆحانیدا هه‌بووه.