Barış Seçkin,Enes Kanlı,Hemın Othman Mohammed
20 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2017
رۆما/تونس - AA
له كه‌ناراوه‌كانی لیبیا له ده‌ریای ناوه‌ڕاست به‌له‌مێك بێ سه‌روشوێن بووه كه لانی كه‌م 126 كۆچبه‌ری نایاسایی هه‌ڵگرتووه.
رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌له‌مێك له كه‌ناراوه‌كانی لیبیا بێ سه‌روشوێن بووه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه نیگه‌رانن له‌وه‌ی به‌له‌مه‌كه به‌هۆی دزینی بزوێنه‌ره‌كه‌یه‌وه له‌لایه‌ن قاچاغچیهكانهوه ژێرئاو كه‌وتبێت.
گوته‌بێژی رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی، فلاڤیۆ دی غیاكۆمۆ، له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌واڵیان پێگه‌یشتووه كه به‌له‌مه‌كه ژێرئاو كه‌وتووه.
دی غیاكۆمۆ، ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌ڕوو كه پاش ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مه‌كه له كه‌ناراوه‌كانی لیبیا، چوار كه‌س رزگاریانبووه گه‌یشتوونه‌ته به‌نده‌ری پالێرمۆی ئیتاڵیا.
گوتیشی: "شاهیده رزگاربووه‌كان باسیان له‌وه كردووه كه ئه‌و به‌له‌مه‌ی تیایدا بوون بزوێنه‌ره‌كه‌ی له‌لایه‌ن قاچاغچیهكانهوه به زۆر براوه. پاشان ئاو هاتووه‌ته ناو به‌له‌مه‌كه‌وه كه 126 سه‌رنشینی له‌سه‌ر بووه. شاهیدانی دیكه‌ش هه‌مان رووداویان پشتڕاست كردووه".
ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌ندرا كه زۆربه‌ی سه‌رنشینانی به‌له‌مه‌كه خه‌ڵكی نایجیریا و دودان بوون.