Cüneyt Karadağ
04 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2021
به‌رلین – AA
سه‌رۆكی شاره‌وانیی ئه‌و ناوچانه‌ی ئه‌ڵمانیا كه به‌هۆی لافاوه‌كانه‌وه زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه، داوای "هاوكاریی به‌په‌له" له راوێژكاری وڵاته‌كه‌یان، ئه‌نگێلا مێركڵ ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی شاره‌وانیی ١٤ شاره‌دێی ئه‌ڵمانیا له نامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا كه له ماڵپه‌ڕی شاره‌وانیی ئاڵتهرناهر بڵاوكراوه‌ته‌وه و ئاراسته‌ی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ و سه‌رۆكوه‌زیرانی ویلایه‌تی راینلاند-پلاز، مال‌و درهیهر كراوه ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه ئه‌وه‌نده ئاڵۆزه کە له توانای ده‌سه‌ڵاتی خۆجێیدا نییه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش داوای هاوكاریی زیاتریان كردووه.
له نامه‌كه‌دا به پێویست زاندراوه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، نوێنه‌ری تایبه‌ت بۆ سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه دابمه‌زرێندرێت و پلانێك بۆ ئه‌م ئامانجە دابندرێت.
سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌کان به جه‌ختكردنه‌وه له‌وه‌ی كه له بابه‌تەکانی كاره‌با، گازی سروشتی و ئاو و ئاوه‌ڕۆدا دووچاری كێشه‌ی زۆر بوونه‌ته‌وه، نووسیوویانه "كاتێك ئاستی داڕووخانهكهمان بینی، بۆمان ده‌ركه‌وت كه ته‌واوی ئه‌و هاوكارییانه‌ی ره‌وانه كراون، به‌شی چاككردنه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه ناكه‌ن".