"دانوستانەکانی ئیستانبوڵ بوونە مایەی ئازادکردنی پێنج ھەزار و ٤٠ بەدیلگیراوی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا"
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ ڕایگەیاند لە ئەنجامی ئەو دانوستانانەی کە لە ماوەکانی ڕابردوو لەنێوان وڵاتەکەی و ئۆکراینا لە ئیستانبوڵ ئەنجامدراون، پێنج ھەزار و ٤٠ بەدیلگیراوی لەنێوان ھەردوولادا، ئازادکراون.
Moskova
مۆسکۆ ــ AA

سێرگی لاڤرۆڤ لە ڕاگەیاندراوێکی نووسراودا وەڵامی پەیامێنری ئاژانسی ئانادۆڵوی داوەتە لەبارەی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا و ھەوڵی نێوەندگیری تورکیا بۆ کۆتاییھێنان بو جەنگەکە.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاندووە لە ئەنجامی ئەو دانوستانانەی کە لە ماوەکانی ڕابردوو، لەنێوان وڵاتەکەی و ئۆکراینا لە ئیستانبوڵ ئەنجامدراون، پێنج ھەزار و ٤٠ بەدیلگیراوی لەنێوان ھەردوولادا، ئازادکراون.
ئاماژەی بەوەشداوە کە لە ئەنجامی دانوستانەکانی ئیستانبوڵدا، دوو ھەزار و ٣٠٠ سەربازی ڕووسیا و ١٧٠ کەسی مەدەنی لەلایەن ئۆکرایناوە ئازادکراون و گەڕاونەتەوە بۆ وڵات.
باسی لەوەش کردووە کە لەبەرامبەردا، دوو ھەزار و ٤٠٠ سەربازی ئۆکراینا و ١٧٠ کەسی مەدەنی لەلایەن ڕووسیاوە ئازادکراون و گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان.
ڕاشیگەیاندووە: "سەرجەم دەستپێشخەرییەکانی ڕووسیا کە لە چوارچێوەی دانوستانەکانی ئیستانبوڵدا پێشکەشی ئۆکراینا کراون، جگە لە پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی بەدیلگیراوەکان، بەبێ ئەنجام ماونەتەوە".