04 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 05 حوزەیران 2020
نیویۆرك – AA
خۆپیشاندانه‌كان دژبە ره‌گه‌زپه‌رستی له ئه‌مریكا كه دوای به‌كارهێنانی توندوتیژی پۆلیس هاووڵاتیی ره‌شپێستی ئه‌مریكی، جۆرج فڵۆید گیانی له‌ده‌ست دا له نۆیه‌مین رۆژیشدا به‌رده‌وام بوو.
هه‌زاران هاووڵاتی له ناوچه جیاوازه‌كانی نیویۆرك له پێناو گرتنه‌به‌ری لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی دادوه‌رانه له كوشتنی جۆرج فڵۆید گردبوونه‌وه.
خۆپیشاندانه‌كانی ناوچەکانی بروكلین و مانهاتان كه دوای نیوه‌ڕۆ ده‌ستیان پێكرد به شێوه‌یه‌كی گشتیی به ئارامی به‌ڕێوه‌چوون.
به‌شێك له‌و خۆپیشانده‌رانه‌یش كه دوای كاتژمێر ٢٠:٠٠ پابه‌ند نه‌بوون به بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆوە كه ماوه‌ی سێ شه‌وه راگه‌یه‌ندراوه بۆ رێگه‌گرتن له تاڵانكاری و رووداوی توندوتیژی، ماوه ماوه له‌گه‌ڵ پۆلیس به‌ریه‌ك ده‌كه‌وتن و زیاتر له ١٠ خۆپیشانده‌ر ده‌ستگیركران.