Ahmet Dursun,Mohammad Kara Maryam
31 ئادار 2025•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2025
تاران ــ AA
ڕابەری باڵای ئێران، عەلی خامنەیی ڕایگەیاند، ئەگەر ھەر ھێرشێک بکرێتە سەر وڵاتەکەی، ئەوا وەڵامی توندیان دەبێت.
عەلی خامنەیی لە مزگەوتی ئیمام خومەینی پێشنوێژی نوێژی بە کۆمەڵی جەژنی کرد و دواتر گوتارێکی پێشکەش بە نوێژخوێنان کرد.
ڕابەری باڵای ئێران گوتی: "ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی (ئیسرائیل) ھەڕەشەی ئەوە دەکەن کە كردەی خراپەکاری ئەنجام دەدەن، بەڵام باوەڕمان بەوە نییە کە لە دەرەوە ئەو کردەیە ئەنجام بدەن".
ڕاشیگەیاند: "ئەگەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی ھێرش بکەنە سەر ئێران، ئەوا بە توندی وەڵامیان دەدەینەوە".
ھەروەھا بە دووری زانی کە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ھەڕەشەکانی سەبارەت بە ھێرشکردنە سەر تاران جێبەجێ بکات و لە ھەمان کاتدا ڕایگەیاند، ئەگەر ھەر ھێرشێک بکرێتە سەر وڵاتەکەی، ئەوا وەڵامی توندیان دەبێت.
دوێنێ یەکشەممە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ھەڕەشەی ئەوە کردبوو ئەگەر ئێران سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی لەگەڵیان دانوستان نەکات و نەگەنە ڕێککەوتن، ئەو وڵاتە بۆردومان دەکەن.