Muhammet Kurşun,Hemın Othman Mohammed
13 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2019
تاران - AA
رێبه‌ری ئێران، عه‌لی خامنه‌یی رایگه‌یاند كه وه‌ڵامی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ناده‌نه‌وه و دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا ناكه‌ن.
له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی ژاپۆن، شینزۆ ئابێی كه به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمی سه‌ردانی تارانی پایته‌ختی ئێرانی كردووه، خامنه‌یی باسی له‌و په‌یامه كرد كه تره‌مپ ناردوویه‌تی.
له به‌رامبه‌ر گوته‌یه‌كی ئابێی-دا كه رایگه‌یاند "ده‌مه‌وێت په‌یامی سه‌رۆكی ئهمریكاتان پێبگه‌یه‌نم". خامنه‌یی رایگه‌یاند "دوودڵ نین له‌باره‌ی جددییه‌ت و نیاز باشیتان، به‌ڵام ئاڵوگۆڕی په‌یامی شه‌خسی به‌ڕێز تره‌مپ به گونجاو نازانم. هیچ وه‌ڵامێكم بۆ تره‌مپ نییه و نابێت".
له وه‌ڵامی لێدوانێكی سه‌رۆكوه‌زیرانی ژاپۆن كه رایگه‌یاند "ئه‌مریكا له هه‌وڵی گۆڕینی رژێمدا نییه له ئێران". خامنه‌یی گوتی: "بابه‌ته‌كه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا گۆڕینی رژێم نییه، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وان نیازێكی له‌و شێوه‌یه‌یان هه‌بێت ئه‌وا هێزی جێبه‌جێكردنیان نییه. سه‌رۆكه‌كانی پێشووی ئه‌مریكا له ماوه‌ی 40 ساڵی رابردوودا ویستیان كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ناوبه‌رن، به‌ڵام نه‌یانتوانی. گوته‌ی تره‌مپ درۆیه كه ده‌ڵێت له هه‌وڵی گۆڕینی رژێمدا نییه، ئه‌گه‌ر بیتوانیایه ئه‌وه بكات ده‌یكرد، به‌ڵام ده‌زانێت كه ناتوانێت".
له كاتێكدا ئابێی باسی له‌وه كرد كه ئه‌مریكا ئاماده‌ی "دانوستانی راستگۆیانه‌یه" له‌گه‌ڵ ئێران، خامنه‌یی باسی له‌وه كرد كه باوه‌ڕ به‌وه ناكه‌ن و "دانوستانی راستگۆیانه" له‌گه‌ڵ تره‌مپدا ناكرێت.
- "ئێران متمانه‌ی به ئه‌مریكا نییه"
رێبه‌ری ئێران، عەلی خامنه‌یی راشیگه‌یاند "له به‌رپرسانی ئه‌مریكادا دروستیی زۆر كه‌مه. ئێران متمانه به ئەمریکا ناكات و ئه‌زموونی دانوستانی ناخۆش كه پێشتر له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمییدا كراوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دووباره ناكرێته‌وه". ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی باسی كرد له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی ژاپۆن له چوارچێوه‌ی دانوستاندا ده‌بێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه ئه‌و وڵاته به دۆست ده‌بینن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا گله‌ییان لێی هه‌یه.