Sarp Özer,Hemın Othman Mohammed
13 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا به وه‌كاله‌ت، پاتریك شاناهان نیگه‌رانی دەربڕیوە لە هەمبەر ئه‌و شێوازی پەیامەی کە له لایه‌ن هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی نێردراوه کە ناگونجێت له‌گه‌ڵ رۆحییه‌تی هاوپه‌یمانی".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن وەزارەتی بەرگریی تورکیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه‌كراوه كه ئاكار په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا به وه‌كاله‌ت، پاتریك شاناهان ئه‌نجامداوە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا وه‌زیر ئاكار نیگه‌رانی دەربڕیوە لە هەمبەر ئه‌و شێوازی پەیامەی له لایه‌ن هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی نێردراوه کە ناگونجێت له‌گه‌ڵ رۆحییه‌تی هاوپه‌یمانی، هه‌روه‌ها باس له بۆچوونی به‌رامبه‌ری و داواكارییه‌كان كراوه له بابه‌ته‌كانی ئاسایشی و به‌رگریی دووقۆڵی نێوان ئه‌مریكا و توركیا به‌تایبه‌تی F-35. هاوكات رێککەوتوون لەسەر ئەنجامدانی کۆبوونەوە لە چوارچێوەی بەردەوامیدان بەدیالۆگ لە کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگریی ناتۆ کە لە بڕۆکسل بەرێوەدەچێت".