Halit Süleyman,Hemın Othman Mohammed
08 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 09 کانوونی یەکەم 2016
حه‌له‌ب - AA
- ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتییه مه‌ده‌نیانه‌ی به‌هۆی هێرشی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و پشتیوانیانه‌وه بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب كوژراون به‌رزبوویه‌وه بۆ 61 كه‌س، 120ی دیكه‌ش برینداربوون.
- ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتییه مه‌ده‌نیانه‌ی له 22 رۆژی رابردوودا له حه‌له‌ب كوژراون گه‌یشتووه‌ته 889 كه‌س.
بەرپرس لە به‌رگری شارستانی حه‌له‌ب، نه‌جیب ئه‌نساری: "ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رای گشتیی نێوده‌وڵه‌تی هێرشه‌كانی رژێم له حه‌له‌ب رانه‌گرن، ئه‌وا هێزه‌كانی سه‌ربه حكوومه‌تی دیمه‌شق له رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب هه‌زاران كه‌س به زیندویی ژێر خاك ده‌نێن".
ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتییه مه‌ده‌نیانه‌ی به‌هۆی هێرشی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و پشتیوانیانه‌وه بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب كوژراون به‌رزبوویه‌وه بۆ 61 كه‌س، 120ی دیكه‌ش برینداربوون.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، بەرپرس لە به‌رگری شارستانی حه‌له‌ب، نه‌جیب ئه‌نساری، باسی له‌وه كرد كه رژێم و پشتیوانانی، له ئاسمان و وشكانییه‌وه، به‌چڕی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌لاتی ئۆپۆزسیۆن له رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب بۆردومان ده‌كه‌ن.
ئه‌نساری ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هێزه‌كانی رژێم ئه‌و هاووڵاتیه مه‌ده‌نیانه‌یان كردووه‌ته ئامانج كه له ناوچه‌ی شه‌ڕ و پێكدادان هه‌ڵاتوون و، گوتی: "له ئه‌نجامی هێرشه‌كاندا له گه‌ڕه‌كه‌كانی كهلاسه 12، مه‌شهه‌د شه‌ش، ئه‌نساری دوو، سوككهری سێ، مه‌عادی هه‌شت، بوستان ئهلقارس دوو، ساڵحین پێنج، قازی عه‌سكه‌ر شه‌ش كه‌س كوژراون و، له‌و هێرشانه‌شی كراونه‌ته سه‌ر ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی تیایاندا كۆبوونه‌ته‌وه 170 كه‌س كوژراون و، 120ی دیكه‌ش برینداربوون".
ئه‌نساری ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه به‌هۆی هێرشی هێزه‌كانی رژێم و هاوبه‌شه‌كانیه‌وه بۆسه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن له رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه، خێزانه‌كان له ترساندا ناتوانن بچنه ده‌ره‌وه و، گوتی: "به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه ناتوانین بگه‌ینه ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن. ده‌یان كه‌س له‌ژێر داروپه‌ردوی رووخاوی بیناكاندان و كه‌س نییه رزگاریان بكات. رژێم ناوچه‌كانی ژیر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن به‌شێوه‌یه‌ك بۆردومان ده‌كات كه تیمه‌كانی به‌رگری شارستانیش ناتوانین بچینه ناوچه‌كه. شه‌قام و كۆڵانه‌كان پڕن له كوژراو و بریندار. به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستییه‌وه دۆخی ژماره‌یه‌كی زۆر له برینداره‌كان سه‌خته. پێویسته به‌په‌له پێداویستی ته‌ندروستی و پێداویستی سه‌ره‌كی خۆراك رگهیهندرێته ناوچه‌كه. ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رای گشتیی نێوده‌وڵه‌تی هێرشه‌كانی رژێم له حه‌له‌ب رانه‌گرن، ئه‌وا هێزه‌كانی سه‌ربه حكوومه‌تی دیمه‌شق له خۆرهه‌ڵاتی حه‌له‌ب هه‌زاران كه‌س به زیندویی ژێر خاك ده‌نێن".
ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كان كه پیش‌تر به 17 كوژراو و 38 بریندار ئه‌ژمار كرابوون، له 15ی تشرینی دووه‌مه‌وه، له‌وه‌ته‌ی هێرشه‌كانی چڕ كراونه‌ته‌وه، ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتیه مه‌ده‌نیانه‌ی كوژراون له 845 كه‌سه‌وه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 889 كه‌س.
هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، كه له مانگی تشرینی دووه‌مدا 45 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یان كۆنترۆڵ كرده‌وه، دوای چربوونه‌وه‌ی هێرشه‌كانی رژیم بۆ سه‌ریان كۆنترۆڵی %65ی ناوچهكیان له‌ده‌ستداوه و له 15 بۆ 16 ناوچه كشاونه‌ته‌وه.
له كاتێكدا ژماره‌ی هاوولاتیانی مه‌ده‌نی له‌ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆندا 240 هه‌زار كه‌سن و به‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازدا دابه‌شبوون، ده‌یان هه‌زاری دیكه‌یان له ناوچه‌ی پێكدادانه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن به‌ره‌و ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژێم كۆچیان كردووه.