Muhammed Bilal Kenasari,Hemın Othman Mohammed
08 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 09 کانوونی یەکەم 2016
واشنتۆن - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه رووسیا له خۆرهه‌ڵاتی حه‌له‌ب رووبه‌ڕووی رێكخراوی تیرۆریستیی بەرەی نوسرە نابێته‌وه، به‌ڵكو رووبه‌ڕووی ئۆپۆزسیۆنی سووری بووه‌ته‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مارك تۆنه‌ر له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی رۆژانه‌یدا، باسی له شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه ئۆپۆزسیۆن له سووریا و هێزه‌كانی رژێم كرد به پشتیوانی رووسیا.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا ئه‌گه‌ر باشووری حه‌له‌ب كۆنترۆل بكرێته‌وه، رێكخراوی تیرۆریستی ئه‌لنوسرا شكست ده‌هێنێت، تۆنه‌ر گوتی: "ئێمە نه‌مانبینیوه رووسیا به‌ره‌نگاری نوسرە ببێته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئێمه به ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ شكست پێهێنان بەرەی نوسرەداین و له‌و باره‌یه‌شه‌وه رێككه‌وتووین. رووسیا و ئه‌مریكا هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نوسرە ریكخراوێكی تیرۆریستییه و، پێویسته وه‌ك داعش شكست پێ بهێنرێت".
مارك تۆنه‌ر، باسی له‌وه كرد كه ئه‌وان نه‌یانبینیوه رووسیا رووبه‌ڕووی ریكخراوی تیرۆریستیی بەرەی نوسرە ببێته‌وه و، گوتی: "نه‌مانبینی رووسیا هه‌وڵێكی دژ به بەرەی نوسرە هه‌بێت. له حه‌له‌ب به‌پشتیوانیكردنی رژێم دژبه ئۆپۆزسیۆن ده‌جه‌نگن. ئێمه پێمانوایه له حه‌له‌ب به‌و شێوه‌یه‌یه. له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بەرەی نوسرە له‌گه‌ڵ رووسیادا رێككه‌وتنێكمان هه‌یه".
تۆنه‌ر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئه‌گه‌ر حه‌له‌ب له‌لایه‌ن رژێمه‌وه كۆنترۆڵ بكریته‌وه، شه‌ڕی ناوخۆ له سووریا هه‌ر دریژه‌ی ده‌بێت، به كه‌وتنی حه‌له‌ب توندوتیژی ته‌واو نابێت، له‌به‌رئه‌وه پێویست به چاره‌سه‌ری سیاسی هه‌یه بۆ كۆتایی هێنان به شه‌ڕ له سووریا.
هاوكات تۆنه‌ر باسی له‌وه كرد كه پێیان وانییه به كۆنترۆڵكردنی حه‌له‌ب له‌لایه‌ن رژێمه‌وه ئۆپۆزسیۆنی سووری خری راده‌ست بكات و، گوتی: "وه‌ك ئه‌وانه‌ی پێشتر لێی ده‌ترساین و ئاماژه‌مان پێ كردن، ئه‌و دۆخه ته‌نیا ده‌بێته هۆی زیاتركردنی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان و توندوتیژی له‌و وڵاته‌دا و كه ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی په‌لهاویشتن بۆ ناوچه‌كانی دیكه".