Zana Natık Kerem
10 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 10 ئاب 2020
بەیروت AA
وەزیری تەندروستیی لوبنان، حەمەد حەسەن ئاشكرایكرد بەهۆی تەقینەوەكەی بەندەری بەیروت، حكوومەتی لوبنان بەسەرۆكایەتی حەسان دیاب دەستی لەكاركێشاوهتهوە.
حەمەد حەسەن لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند: "بەهۆی تەقینەوەكەی بەندەری بەیروت، حكوومەتی لوبنان، بەسەرۆكایەتی حەسان دیاب دەستی لەكاركێشایەوە".
حەسەن ئاشكراشیكردووە حكوومەتەكەی حەسان دیاب نامەی دەست لەكاركێشانەوەكەی پێشكەشی سەركۆماری لوبنان، میشێل عەون كردووە.
ئەمەیش دوای ئەوە دێت كە پێشتر هەریەك لە وەزیری دارایی، غازی وەزنی و وەزیری داد، ماری كلۆد نەجەم و وەزیری راگەیاندن، مەنال عەبدولسەمەد و وەزیری ژینگە، دیمیانوس قەتار بەهۆی تەقینەوەكەی بەندەری بەیروت دەستیان لەكاركێشابوویەوە.
رۆژی سێشەممەی رابردوو تەقینەوەیەكی بەهێز بەندەری بەیروتی ههژاند كە بەهۆیەوە تا ئێستا بەپێی دوایین ئامار ١٥٤ كەس كوژراون و شەش هەزاری دیكەیش برینداربوون، هەروەها تەقینەوەكە زیانێكی زۆری ماددیشی لێكەوتەوە.