Muhammed Ali Kamal
10 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2020
سلێمانی - AA
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچيرڤان بارزانى، فه‌رمانى هه‌رێمیى بۆ عه‌بدوڕه‌حمان سديق واژووكرد بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رۆكى ده‌سته‌ى پاراستن و چاككردنى ژينگه له هه‌رێمى كوردستان ده‌ستبه‌كاربێت.
له هه‌واڵێكدا كه له ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، فه‌رمانه‌ى ههرێمییهكهى واژووكردووه.
هه‌ر له ههواڵهكدا ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه له گوته‌یه‌كدا، نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى پيرۆزبايى و هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ عه‌بدوڕه‌حمان سديق له ئه‌ركى تازه‌يدا، ستايشى شاره‌زايى و خزمه‌ت و هه‌وڵه‌كانى ناوبراوی بۆ پاراستنى ژينگه و بڵاوكردنه‌وه‌ى كولتوورى ژينگه‌پارێزى له‌دواى راپهرينى ئازارى ١٩٩١ه‌وه تا كاتێك دواى ساڵى ٢٠٠٣ له به‌غدا له پۆستى وه‌زيرى ژينگه‌ى حكوومه‌تى عێراقيى فيدراڵدا بووه له‌و بواره‌دا پێشكه‌شیكردووه.
تیشكخراوهته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، هيواى خواستووه هه‌موو تاكێكى كوردستان هه‌ست به‌رپرسياريه‌تى به‌رامبه‌ر به ژينگه بكات و بيپارێزێت.