Mustafa Deveci
12 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2020
قودس- AA
حكوومه‌تی فه‌ڵه‌ستین ئاشكرایكرد، له كاردانه‌وه‌ی رێككه‌وتنی به‌حرێن و ئیسرائیل له‌باره‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان، باڵیۆزی وڵاته‌كه‌یان له مه‌نامه كشاندووه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستینه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، وه‌زیری ده‌ره‌وه، ریاز مالیكی، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی هه‌نگاوه‌كان دژی رێككه‌وتنی به‌حرێن و ئیسرائیل له‌باره‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان، باڵیۆزی فه‌ڵه‌ستینی له مه‌نامه بانگ كردووه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاشكرایكردبوو، له‌دوای ئیمارات، وڵاتێكی دیكه‌ی كه‌نداو كه به‌حرێنه، له‌گه‌ڵ ئیسرائیل گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتنی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان.
لای خۆیه‌وه رێكخراوی رزگاریی فه‌ڵه‌ستین رێككه‌وتنه‌كه‌ی به "خه‌نجه‌رێكی دیكه‌ی ناپاكی وه‌شێنراو له دۆزی فه‌ڵه‌ستین" ناوبردبوو.
به‌حرێن له‌دوای هه‌ریه‌ك له میسڕ، ئوردن و ئیمارات بووه چواره‌م وڵاتی عه‌ره‌بی كه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی بكاته‌وه.