
Ankara
ئەنقەرە - AA
جێگری سەرکۆماری تورکیا، جەودەت یڵماز، سەبارەت بە جەنگی ڕووسیا-ئۆکراینا ڕایگەیاند: "وەک تورکیا جارێکی دیکە دووپاتی دەکەینەوە کە ئامادەین لە هەموو بوارێکدا ڕۆڵی پێشەنگ بگێڕین لە پێناو چەسپاندنی ئاشتیی بەردەوام دا و، بە پێویستی دەزانین دیپلۆماسیەت و گفتوگۆ لەنێوان لایەنەکاندا لە پێشینەی کاردا بن".
لە پۆستێکدا لە هەژماری خۆی لە ئێن سۆشیال، یڵماز ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمڕۆ بەشێوەیەکی ئۆنلاین بەشداری لە پێنجهەمین کۆبوونەوەی لووتکەی سەرکردەکانی هاوپەیمانی خۆبەخشدا کردووە، کە پێشتر چوار جار بە نوێنەرایەتی سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداری تێدا کردووە.
جێگری سەرکۆماری تورکیا یڵماز، لە پۆستەکەیدا ڕایگەیاند: "لە کۆبوونەوەکەدا کە بە میوانداری سەرکۆماری فەڕەنسا، بەڕێز ئیمانوێل ماکرۆن بەڕێوەچوو، هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ بەدیهێنانی ئاشتییەکی دادپەروەرانە و بەردەوام لە ئۆکراینا لە دوای دەستپێشخەرییەکەی سەرۆکی ئەمریکا، بەڕێز ترەمپ تاوتوێ کران. وەک تورکیا جارێکی دیکە دووپاتی دەکەینەوە کە ئامادەین لە هەموو بوارێکدا ڕۆڵی پێشەنگ بگێڕین لە پێناو چەسپاندنی ئاشتییەکی بەردەوام دا و بە پێویستی دەزانین دیپلۆماسیەت و گفتوگۆ لەنێوان لایەنەکاندا لە پێشینەی کاردا بن، تا بەدیهاتنی ئاشتییەکی دادپەروەرانە و بەردەوام، بە هەموو توانامانەوە بەردەوام دەبین لە هاوکاری کردنی پرۆسەی دیپلۆماسی".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن