Selen Temizer
08 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 09 کانوونی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
نوێنەری تایبەتیی ئەمریکا بۆ سووریا، جێمس جێفری، لەدوای کۆبوونەوەی سێیەمی گرووپی کاری هاوبەش سەبارەت بە سووریا کە لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە درووست‌کردنی ئەو خاڵانەی چاودێریی لە خۆرهەڵاتی فورات، جێمس جێفری باسی لەوەکرد کە وەزیری بەرگریی وڵاتەکەی، جێمس ماتیس تا ئاستی پێویست ئەم بابەتەی روونکردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد ئامانج لە درووست‌کردنی خاڵەکانی چاودێریی لە باکووری سووریا بریتییە لە گرەنتیکردنی ئاسایشی ناوچەکە بە ئاسایشی تورکیاشەوە و گوتی:
"ئامانج لێی وازپێهێنانە لە دەستڕێژی دەستدرێژیی. ئەوانە بۆ بەرەنگاربوونەوە جێگیر نەکراون. بەڵکو خاڵی چاودێریین. ئامانجیان ئەوە نییە رێگریی لە هیچ کەسێک بکەن لە تەقەکردن لە کەسێکی دیکە. ئەگەر بتوانین لە ناوچەیەک چاودێریی بکەین، ئەوا لەو ناوچەیە بە ئەگەرێکی زۆر، بە بیرۆکەی ئەوەی دەستڕێژ و تەقەی کەمتر دەکرێت، ئامانجیان ئەوەیە تێبگەن کە لەوێ چی روودەدات".
- پرۆسەی ئاستانا
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە پرۆسەی دانوستانەکانی ئاستانا و وەبیرهێنانەوەی ئەو رەخنانەی ناوبراو لە پڕۆسەکەی گرتووە، جێفری باسی لەوەکرد کە رەخنەکانی لە پرۆسەکە نەبووە و رایگەیاند: "پرۆسەی ئاستانا کاردەکات. هیچ کێشەیەکمان لەوبارەیەوە نییە".
جێمس جێفری تیشکی خستەسەر ئەوەی لە ماوەی شەش ساڵی رابردوودا و لە سێ ساڵی دوای دەرکردنی بڕیاری ژمارە ٢٢٥٤ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکرتووەکان، هیچ هەنگاوێک بە ئاڕاستەی جێبەجێکردنی بڕیارەکە نەتوانراوە بهاوێژرێت و بابەتی نیگەرانییەکانیش کە لە لووتکەی ئیستانبوڵدا باسکرا بەوەی ئەگەر بێت‌و لیژنەی نووسینەوەی دەستوور تا ٣١ی کانوونی یەکەم پێکنەهێنرێت، دەبێت چی بکرێت.
تیشکی خستەسەر ئەوەش پێویستە ئەو نێوەندگیرە نوێیەی کە دێتە شوێنی ستافان دی میستو‌را، لەوە بکۆڵێتەوە کە کێ لە بەرەوپێشنەچوونی پڕۆسەکە بەرپرسیارە.
جێفری گوتی: "باوه‌ڕمان وایه كه به‌رپرسیاری به‌ره‌وپێشنه‌چوونی پرۆسه‌كه رژێمه" و، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه به‌رپرسیاری ئه‌وه نه قۆناغی ئاستانایه، نه رووسایه، نه ئێرانه و نه توركیاشه كه هه‌نگاوی زۆر باشی هه‌ڵناوه.
گوتیشی: "رژێم به‌رپرسیاره كه رێگه به قۆناغی سۆچی یان هه‌ر قۆناغێكی دیكه نادات".
جێفری راشیگه‌یاند: "ئومێده‌وارین ئه‌و به‌ڵێنه ببرێته سه‌ر كه له 31ی كانوونی یه‌كه‌م له ئیستانبوڵ له قۆناغی سۆچی درا". ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كرا ئه‌وا پێویسته نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆكاری سه‌رنه‌كه‌وتنه‌كه‌ی رابگه‌یه‌نێت.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی هاریكاری له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه/په‌كه‌كه، جێفری رایگه‌یاند: "هه‌میشه ده‌یڵێینه‌وه كاركردنمان له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده و خه‌ڵكانی باكووری خۆرهه‌ڵات دژ به داعش كاتیی و ته‌كتیكییه".
جێفری باسی له‌وه كرد كه شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له‌گه‌ڵ داعش به‌تایبه‌تی له ناوچه‌ی ههچینی دێرازۆر به شێوه‌یه‌كی زۆر توند درێژه‌ی هه‌یه، ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه زۆر نیگه‌رانن له دووباره سه‌رهه‌لدانه‌وه‌ی داعش له خۆرهه‌لاتی سووریا.
ئه‌وه وه‌بیر جێفری هێنرایه‌وه كه له كۆبوونه‌وه‌كاندا له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری توركیا، خولوسی ئاكار هه‌ستیارییه‌كانی توركیای پێڕاگه‌یه‌ندراوه له‌باره‌ی وازهێنانی ئه‌مریكا له خاڵه‌كانی چاودێری و كۆتاییهێنان به هاریكارییه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌دا، ئه‌ویش رایگه‌یاند: "به خۆیانمان راگه‌یاند كه رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ داعش پچڕانی تێناكه‌وێت. وه‌زیر زۆر روون بوو له‌باره‌ی مه‌ترسی له باكووری خۆرهه‌ڵاته‌وه به ئاڕاسته‌ی توركیا. ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نینه واشنتۆن".
به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی دیدار و كۆبوونه‌وه له عه‌نتاب، جێفری ئه‌نقه‌ره‌ی جێهێشت.