Nuri Aydın,Nazlı Yüzbaşıoğlu
10 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 10 کانوونی دووەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له جیهاندا، ٩٠ ملیۆن و ١٧٧ هه‌زاری تێپه‌ڕاند.
ماڵپه‌ڕی Worldometer كه رۆژانه له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان زانیارییه‌كانی نوێ ده‌كاته‌وه، بڵاویکردەوە کە تا ئێستا، ٩٠ ملیۆن و ١٧٧ هه‌زار و ٦٢٦ كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، هه‌روه‌ها یه‌ك ملیۆن و ٩٣٦ هه‌زار و ٦٣٢ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه.
كۆرۆنا به‌توندترین شێوه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا کە تا ئێستا، ٢٢ ملیۆن و ٦٩٩ هه‌زار و ٩٣٨ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه لەو وڵاتە تۆمار كراوه و ٣٨١ هه‌زار و ٤٨٠ تووشبووش له‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به دوای ئه‌مریكاشدا به تۆماركردنی ١٠ ملیۆن و ٤٥٢ هه‌زار و ٤٠٣ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه هیندستان له ریزبه‌ندیی دووه‌م و به تۆماركردنی هه‌شت ملیۆن و ٧٥ هه‌زار و ٩٩٨ حاڵه‌تیش به‌ڕازیل له ریزبه‌ندیی سێیه‌مدا دێت.
له رووی به‌رزترین ژمارەی گیانله‌ده‌ستدانیش به‌هۆی كۆرۆناوه به دوای ئه‌مریكادا به گیانله‌ده‌ستدانی ٢٠٢ هه‌زار و ٦٥٧ كه‌س به‌ڕازیل له ریزبه‌ندیی دووه‌م و به گیانله‌ده‌ستدانی ١٥١ هه‌زار و ٦٣ كه‌سیش هیندستان له ریزبه‌ندیی سێیه‌مدا دێت.
تا ئێستا ٦٤ ملیۆن و ٥٧٥ هه‌زار و ٣١٧ تووشبوو له سه‌رتاسه‌ری جیهان له په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.