Muhammet Tarhan,Nazlı Yüzbaşıoğlu
09 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 10 ئادار 2022
ئه‌نقه‌ره - AA
جیهان چاوی له كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ئۆكراینا و توركیایه كه به نێوه‌ندگیری توركیا سبه‌ی له میانی كۆڕبه‌ندی دیپلۆماتی ئانتاڵیا له پارێزگای ئانتاڵیا باشووری خۆرئاوای تورکیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
توركیا به‌رده‌وامه له هه‌وڵه‌كانی بۆ راگرتنی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان رووسیا و ئۆكراینا و هێنانه‌دی ئاشتییه‌كی یه‌كجاره‌كی له‌نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا. له‌و میانه‌دا بۆ یه‌كه‌مجار وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكراینا، دمیترۆ كولهبا كه له ده‌ستپێكی جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكرایناوه كۆنه‌بوونه‌ته‌وه سبه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار به نێوه‌ندگیریی توركیا له ئانتاڵیا كۆده‌بنه‌وه.
ئامانج له كۆبوونه‌وه‌كه راگرتنی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان و راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی یه‌كجاره‌كییه. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو كه بێپچڕان له په‌یوه‌ندیدا بووه له‌گه‌ڵ هاوتا رووسی و ئۆكراینییه‌كه‌ی، به‌ر له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان داوای له لاڤرۆڤ و دیمیترۆ كرد كه له میانی كۆڕبه‌ندی دیپلۆماتی ئانتاڵیا كه له ١١-١٣ی ئادار به‌ڕێوه ده‌چێت پێكه‌وه كۆببنه‌وه.
- هه‌شته‌مین كۆنفرانسی نێوه‌ندگیریی ئیستانبوڵ
جگه له كۆڕبه‌ندی دیپلۆماتی ئانتاڵیا، سبه‌ی هه‌روه‌ها هه‌شته‌مین كۆنفرانسی نێوه‌ندگیریی ئیستانبوڵ به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌م كۆنفرانسه كه له ٢٠١٢ه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌م ساڵ له ژێر ناوی "له كه‌شی ئاشتی گۆڕاودا نێوه‌ندگیریی ده‌خرێته به‌رباس" به‌ڕێوه ده‌چێت زیاتر له ٢٠٠ كه‌س كه له‌نێویاندا سه‌ركرده‌كان، سیاسه‌تمه‌داران، دیپلۆماتكاران، پسپۆڕان، مامۆستایانی زانكۆ و قوتابییان ده‌بیندرێن، به‌شداری تیادا ده‌كه‌ن.
- چاوه‌كان له‌سه‌ر كۆڕبه‌ندی دیپلۆماتی ئانتاڵیا ده‌بن
كۆڕبه‌نده‌كه ساڵی رابردوو له ژێر ناوی "دیپلۆماتیی تازه‌گه‌ر: قۆناغی نوێ و دیدگا نوێیه‌كان" به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌مساڵیش له‌ژێر ناوی "دیسانه‌وه بنیاتتانهوهی دیپلۆماتی" سازده‌كرێت.
ئه‌مساڵیش سیاسه‌تمه‌داران، مامۆستایانی زانكۆ، بیرمه‌ندان، دیپلۆماتكاران و خاوهنكاران له میانی كۆڕبه‌نده‌كه‌دا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن و تاوتوێی پرسه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها به به‌شداریی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت، سه‌رۆكی حكوومه‌ت، وه‌زیران و پلاتفۆرمه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كۆڕبه‌نده‌كه به‌ڕێوه ده‌چێت و له میانی كۆڕبه‌نده‌كه‌دا پێشنیاز بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌خرێته‌ڕوو، و بیرۆكه‌ی نوێ له باره‌ی جیهان و ناوچه‌كه باس ده‌كرێت.
له كاتێكدا جه‌نگ له‌نێوان رووسیا و ئۆكراینا له ئارادایه سه‌رنج بۆ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ئۆكراینا و توركیا چڕ بووه‌ته‌وه كه به نێوه‌ندگیریی توركیا سبه‌ی له میانی كۆڕبه‌ندی دیپلۆماتی ئانتاڵیا به‌ڕێوه ده‌چێت.
جگه له‌وه ناتۆ و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌سه‌ر ئاستی به‌رز به‌شداریی له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
هەریەکە لە سکرتێری گشتی ناتۆ، یه‌نس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتی پەرلەمانی ئەورووپا، ماریجا بوریج، ریپۆرته‌ری تورکیا لە پەرلەمانی ئەورووپا، ناچۆ سانچێز ئامۆر، نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، جۆزێپ بۆرێل، نوێنەری باڵای هاوپەیمانی مەدەنی نەتەوە یەکگرتووەکان، میگوێل ئەنگێل و نوێنەری تایبەتی سۆماڵ لە نەتەوە یەکگرتووەکان، جەیمس سوان بەشداریی لە کۆڕبەندی دیپلۆماتی ئانتاڵیادا دەکەن.
لە لایەکی دیکەوە جگه له سەرکۆماری کۆسۆڤۆ، ڤیۆسا عۆسمانی و وەزیری دەرەوەی ڤێزنوئێلا، فەلیکس پلاسێنسیا، سێ لە ئەندامانی سەرۆکایەتی بۆسنە بەشداریی لە کۆڕبەندەکە دەکەن.
هەروەها بڕیار وایە جگە لە وەزیری بەرگریی لیتوانیا، ئارتیس پابریکس چەندین وەزیری دەرەوەی وڵاتانی ئەورووپاش بەشداریی لە کۆڕبەندەکەدا بکەن.
جگە لەمەش وەزیری دەرەوەی ئازەربایجان، جەیهون بایرامۆڤ، وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا، ئارارات میرزۆیان، وەزیری دەرەوەی فەڵەستین، ریاز مالیکی، وەزیری دەرەوەی حکوومەتی کاتی تاڵیبان بەوەکالەت، ئەمیر خان موتەقی لەنێو گرینگ‌ترین ئەو کەسایەتییانەدان کە بەشداریی لە کۆبوونەوەکەدا دەکەن.
لە کۆڕبەندەکەدا کە بە گوتاری سەرکۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان و وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو دەست پێ دەکات، سێ پانێڵی جیاواز رێک دەخرێت.
جگە لەوەش لە میانی کۆڕبەندەکەدا چەندین کۆبوونەوەی گرنگ ئەنجام دەدرێت.