Mohamad Misto,Ethem Emre Özcan
09 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 10 ئادار 2022
ئه‌نقه‌ره - AA
به‌رپرس له ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كورد لە سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه)، فوئاد عەلیكۆ رایگه‌یاند "خۆرئاوا چونكه هه‌ستی به هه‌ڕه‌شه‌ی رووسیا نه‌كرد له سووریا، ته‌نها هاوكاریی مرۆیی پێشكه‌شی گه‌لی سووریا كرد. خۆرئاوا به‌شێوه‌یه‌كی سنووردار سزای به‌سه‌ر رژێم(ی به‌شار ئه‌سه‌د)دا سه‌پاند و گوشاری نه‌خسته سه‌ر رووسیا. خۆرئاوا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ رووسیا نه‌كرده قوربانی بۆ سوورییه‌كان".
فوئاد عەلیكۆ له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیی له‌باره‌ی رووسیا له پرسی سووریا و ئۆكراینادا به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند "هه‌ڵوێستی وڵاتانی ئه‌ورووپا به‌رامبه‌ر رووسیا له باره‌ی ئۆكراینا و سووریا لێك جیاوازه. ئه‌ورووپا ئۆكراینا وه‌ك به‌شێك له خۆی ده‌بینێت، بۆیه له‌وه ده‌ترسێت بڵێسه‌ی ئاگره‌كه ئه‌وێش بگرێته‌وه و به‌م هۆیه‌وه به خێرایی هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر رووسیا ده‌ربڕی. وڵاتانی خۆرئاوا له‌لایه‌ك چه‌كی پێشكه‌وتوو به ئۆكراینا ده‌ده‌ن، له‌لایه‌كی دیكه‌وه سزا به‌سه‌ر رووسیادا ده‌سه‌پێنن".
به‌رپرس له ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كورد لە سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه)، فوئاد عەلیكۆ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له بابه‌تی سووریادا كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیی به‌پێی پێویست گوشاریان نه‌خسته سه‌ر رووسیا و رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و گوتی: "خۆرئاوا چونكه هه‌ستی به هه‌ڕه‌شه‌ی رووسیا نه‌كرد له سووریا، ته‌نها هاوكاریی مرۆیی پێشكه‌شی گه‌لی سووریا كرد. خۆرئاوا به‌شێوه‌یه‌كی سنووردار سزای به‌سه‌ر رژێم(ی به‌شار ئه‌سه‌د)دا سه‌پاند و گوشاری نه‌خسته سه‌ر رووسیا. خۆرئاوا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ رووسیا نه‌كرده قوربانی بۆ سوورییه‌كان".
فوئاد عەلیكۆ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه گرنگیدانی زۆری میدیای خۆرئاوا به پرسی ئۆكراینا به به‌راورد له‌گه‌ڵ سووریا نه‌بووه‌ته جێی سه‌رسووڕمانی ئه‌وان، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌وانه‌یه هۆكاره‌كه‌ی بۆ جوگرافیا و ئایین بگه‌ڕێته‌وه.
به‌رپرس له ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كورد لە سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه)، فوئاد عەلیكۆ پشتیوانی خۆی بۆ گه‌لی ئۆكراینا ده‌ربڕی و گوتی: "ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی جه‌نگه‌كه له‌وانه‌یه جیهان رووبه‌ڕووی جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م بكاته‌وه".