Sümeyye Dilara Dinçer
08 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2021
ئەنقەرە - AA
ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە سەرانسەری جیھاندا دوای تووشبوونیان بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (Covid-19) چاکبوونەتەوە، ١٧٠ ملیۆن کەسی تێپەڕاند.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە ماڵپەری "Worldometer"دا بڵاوکراوەتەوە کە پشت بە ئامارە نوێیەکانی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ دەبەستێت لە جیھاندا، ١٧٠ ملیۆن و ١٠٢ ھەزار و ٨٩١ کەس توانیویانە بەسەر نەخۆشیەکەدا سەربکەون.
ئەو سێ وڵاتەی زۆرترین ژمارەی تووشبوون بەو پەتا جیھانییەیان تیادا تۆمار کراوە، ھەروەھا لە ریزی پێشەوەی ئەو وڵاتانەیشدا دێن کە زۆرترین تووشبوو بە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە بەم جۆرەیە:
٢٩ ملیۆن و ٨٤٣ ھەزار و ٨٢٥ تووشبوو لە هیندستان، ٢٩ ملیۆن و ١٦٨ ھەزار و ٣١٣ تووشبوو لە ئهمریكا و ١٧ ملیۆن و ٣٥٢ ھەزار و ٦٧٠ تووشبوو لە بەڕازیل چاکبوونەتەوە.
ھەروەھا لە تورکیاش تا ئێستا پێنج ملیۆن و ٣٢٨ ھەزار و ٧٤٧ تووشبوو چاکبوونەتەوە.
ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کە لە چین سەری ھەڵدا لە ماوەیەکی کورتدا، بە زیاتر لە ٢٠٠ وڵات و ھەرێمدا بڵاوبووەتەوە و بووە پەتایەکی جیھانگیر.
لە کاتێکدا لەسەرتاسەری جیھان ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتاکە گهیشتووهته ١٨٥ ملیۆن و ٨٥٥ ھەزار و ٩٠٢، کۆی گشتیی ئەوانەی بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەتەوە بۆ چوار ملیۆن و ١٧ ھەزار و ٨٦٨ کەس.
ھەروەھا ١١ ملیۆن و ٧٣٥ ھەزار و ١٤٣ تووشبوو ھێشتا چارەسەری پزیشکی وەردەگرن.