İdiris Okuduci
08 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2021
ئیستانبوڵ – AA
له‌وانه‌یه هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه‌شتیی له به‌نده‌ری جه‌به‌ل عه‌لی له شاری دوبه‌ی بۆ بوونی مادده‌ی سوتێنه‌ر له‌نێو ژماره‌یه‌ك له بۆكسهكاندا بگه‌ڕێته‌وه.
فەرماندەی گشتیی پۆلیسی دوبه‌ی، عه‌بدوڵڵا خه‌لیفه ئه‌لمیری به ته‌له‌ڤیزیۆنی دوبه‌ی راگه‌یاند، به‌پێی سه‌ره‌داوه بەرایییهكان سێ له ١٣٠ بۆكسه‌كه‌ی ناو كه‌شتییه‌كه مادده‌ی سوتێنهرییان تیادا بووه و له‌وانه‌یه هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌یش بۆ ئه‌وه بگه‌ڕێته‌وه.
به‌نده‌ری جه‌به‌ل عه‌لی ٣٠ كیلۆمه‌تر له سەنتەری شاری دوبه‌ی-یه‌وه دووره.