Şeyma Uzundere
10 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2021
ئەنقەرە - AA
لە سەرانسەرى جيهان ژمارەى ئەو تووشبووانەى كە لە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19)، پاش وەرگرتنى چارەسەری پزیشکی چاكبوونەتەوە، ٧٩ مليۆنى تێپەڕاند.
بە گوێرەى دوايين زانيارییهكانى ماڵپەرى "Worldometer" سەبارەت بە ئامارەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە وڵات و ههرێمهكان، لە سەرانسەرى جيهان ٧٩ مليۆن و ١٨ هەزار و ٦٠٣ تووشبووى كۆرۆنا بەسەر نەخۆشييەكەدا سەركەوتوون.
چوار يەكەمین ئەو وڵاتانەى كە لەسەر ئاستى جيهان زۆرترين حاڵەتى تووشبوونیان تێدا تۆماركراوە هاوكات هەمان ئەو وڵاتانەن كە زۆرترين تووشبووى تێدا چاكبوونەتەوە.
لە ئەمريكا ١٧ مليۆن و ٥٣١ هەزار و ١٥٢، لە هيندستان ١٠ مليۆن و ٥٥٤ هەزار و ٥٥٤، لە بەڕازيل هەشت مليۆن و ٤٤٧ هەزار و ٦٤٥ و لە رووسيا سێ مليۆن و ٤٩٣ هەزار و ٨٨٦ تووشبووى كۆرۆنا بەسەر ڤايرۆسەكەدا سەركەوتوون.
هەروەها له توركيا، دوو مليۆن و ٤٤٩ هەزار و ٢٧٣ تووشبووى كۆرۆناى نوێ چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە.
هاوكات ژمارەى چاكبوونەوى تووشبووانى كۆرۆنا لە ئيتاڵيا بۆ دوو مليۆن و ١١٣ هەزار و ٥٢٣، لە ئەڵمانيا دوو مليۆن و ٥٧ هەزار و ٣٠٠، لە كۆلۆمبيا دوو مليۆن و ٣٤ هەزار و ٢٢٨، لە بەريتانيا يەك مليۆن و ٩٥٠ هەزار و ٨٨٦، لە ئەرژەنتين يەك مليۆن و ٧٨٦ هەزار و ١٧٨، لە مەكسيك يەك مليۆن و ٥٠١ هەزار و ٥٨٠، لە باشوورى ئەفريقا يەك مليۆن و ٣٦٣ هەزار و ٩٤٧و لە پۆلەندا يەك مليۆن ٣١٧ هەزار و ٤٧٤ تووشبووى كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.
لە ئێستادا لە سەرانسەرى جيهان، ٢٥ مليۆن و ٦٣١ هەزار و ٤٠ تووشبوو لە ژێر چارەسەردان.
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، كه له مانگى كانوونى يەكەمى ساڵى ٢٠١٩ لە شارى وهانى چین سهریههڵدا، دوای ئهوهی به زياتر لە ٢٠٠ وڵات و هەرێمدا تەشەنەى كرد، بووه پهتایهكی جیهانگیر.
تاوەكو ئێستا لەسەرانسەرى جيهان ژمارەى تووشبووان بە ڤایرۆسەکە گەيشتووەتە ١٠٧ مليۆن و ١٣٧ هەزار و ٨٣٩ كهس، و دوو مليۆن و ٣٤٠ هەزار و ٥٣٥ تووشبووش گيانيان لەدەستداوە.