Nuri Aydın
30 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
لە سەرانسەرى جيهان ژمارەى ئەو تووشبووانەى كە لە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19)، پاش وەرگرتنى چارەسەری پزیشکی چاكبوونەتەوە، ٢٥ مليۆنى تێپەڕاند.
بە گوێرەى دوايين زانيارییهكانى ماڵپەرى "Worldometer" سەبارەت بە ئامارەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە وڵات و ههرێمهكان، لە سەرانسەرى جيهان ٢٥ مليۆن و ٢٦ هەزار و ٦٨ تووشبووى كۆرۆنا بەسەر نەخۆشييەكەدا سەركەوتوون.
ریزبەندیى ئەو پێنج وڵاتەى كە زۆرترين تووشبووی كۆرۆنا تیایاندا چاكبوونەتەوە، بەمشێوەيەیه: لە هيندستان (پێنج مليۆن و ١٧٦ هەزار و ٣٧١)، لە ئەمريكا (چوار مليۆن و ٦٣٠ هەزار و ٦٧٤)، لە بەڕازيل (چوار مليۆن و ٨٤ هەزار و ١٨٢)، لە رووسيا (٩٥٢ هەزار و ٣٩٩) و لە كۆلۆمبيا (٧٢٢ هەزار و ٥٣٦) تووشبووى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە.
هاوكات لە توركيا ٢٧٨ هەزار و ٥٠٤ تووشبوو بەسەر كۆرۆنادا سەركەوتوون.
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، كه له چین سهریههڵدا، دوای ئهوهی به تهواوی جیهاندا بڵاوبوویهوه، بووه پهتایهكی جیهانگیر. تاوەكو ئێستا لەسەرانسەرى جيهان ژمارەى تووشبووان ٣٣ مليۆن كەسى تێپەڕاندووە و زياتر لە يەك مليۆن و نۆ هەزار تووشبووش گيانيان لەدەستداوە.