تەکساس...هەزاران هاووڵاتی هایتی بەشێوەی نایاسایی چوونە ناو سنووری ئەمریکا
نزیکەی ١٢ هەزار کۆچبەر لە ژێر پردێکدا کۆبوونەتەوە و چاوەڕێ دەکەن رێگەیان پێبدرێت بچنە ناو ئەمریکا.
New York
نیویۆرک-AA
لە شارۆچکەی دێل ریۆ-ی سەر بە ویلایەتی تەکساس له ئەمریکا کە هاوسنوورە لەگەڵ وڵاتی مەکسیک، هەزاران هاووڵاتی هایتی لە رووباری سنووری ریۆ گراندێ پەڕینەوە و لە هەلومەرجێکی سەختدا چاوەڕێ دەکەن رێگەی چوونە ناو ئەمریکایان پێبدرێت.
لە چەند گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە راگەیاندنەکانی ئەمریکادا بڵاو كراونهتهوه، ئەوە دەردەکەوێت کە نزیکەی ١٢ هەزار کۆچبەر کە لە نێویاندا ژن و منداڵیش هەن، لەژێر پردی نێودەوڵەتی دێل ریۆ کۆبوونەتەوە.
لەوبارەیەشەوە سەرۆکی شارەوانی شارۆچکەکە، برونۆ لۆزانۆ ئاشکرای کرد، لە بەرامبەر ئەو لێشاوە کۆنتڕۆڵنەکراوەی کۆچبەراندا داوای یارمەتی بەپەلەیان لە حکوومەتی فیدراڵی و بەرپرسانی تەکساس کردووە.
هەروەها نوسینگەی گومرگ و پاسەوانی سنوور لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی رەوشەکە هێزی ئەمنی رەوانەی ناوچەکە کراوە و هەوڵدەدرێت بەشێوەیەکی پارێزراو و مرۆییانە رەوشەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە خواردن و خواردنەوە و تەوالێت بۆ کۆچبەرەکان دابین کراوە و دوو ژنی کۆچبەریش دوای پەڕینەوەیان لە رووبارەکە منداڵیان بووە، یەکێک لە کۆچبەرەکانیش پشکنینی کۆرۆنای پۆزەتیڤ بووە.