Zana Natık Kerem
12 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2018
تۆکیۆ ــ AA
ھێزی دەریاوانی ئەمریکا رایگەیاند کە فڕۆکەیەکی جەنگییان لە میانی راپەڕاندنی ئەرکێکی رۆتیندا لە دوورگەی ئۆکیناوا باشووری ژاپۆن تێکشکاوە.
لە راگەیەندراوێکدا، ھێزی دەریاوانی ئەمریکا ئاماژەی بەوەداوە، فڕۆکەکە لە جۆری F/A-18 بووە و بەرلەوەی تێکبشێکت، دوو فڕۆکەوانەکە خۆیان ھەڵداوە و رزگاریان بووە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، فڕۆکەکە بە ھۆی ئەوەی لە میانی راپەڕاندنی ئەرکێکی رۆتیندا لە دەریایی فیلپین، رووبەڕووی کێشەیەکی ھونەری ببوویەوە لە دوورگەی ئۆکیناوا لە باشووری ژاپۆن تێکشکاوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە کەشتیگەلی حەوتی ئەمریکا کە بارەگاکەی لە شاری یۆکۆسوکا باشووری تۆکیۆ پایتەختی ژاپۆنە، لێکۆڵینەوەی بە ئامانجی گەیشتن بە ھۆکارەکانی رووداوەکە دەستپێکردووە.