Dilara Zengin,Mohammed Baqi Hussein
04 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2019
ئه‌نتاركتیكا - AA
تیمی توركیا كه له چوارچێوه‌ی سێیه‌مین گه‌شتی زانستی نیشتمانی بۆ ئانتارکتیکا به‌ڕێكه‌وتبوون، دوای گه‌شتێكی دوور و درێژ، گه‌یشتنه كیشوه‌ره سپییه‌كه.

ئه‌و تیمه توركییهی كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و ته‌كنه‌لۆجیای توركیا و زانكۆی ته‌كنیكیی ئیستانبوڵه‌وه بۆ سێیه‌مین گه‌شتی زانستی نیشتمانی نێردراوه بۆ ئانتارکتیکا، گه‌شته دوور و سه‌خته‌كه‌یان به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدا.

تیمه‌كه له 17 كه‌س پێكهاتوون و 29ی كانوونی دووه‌م به‌ڕێكه‌وتن و شاری ساوپاوڵۆی پاته‌ختی به‌ڕازیل-یان كرده یه‌كه‌م وێستگه‌ی خۆیان.

دواتر تیمه‌كه له ساوپاوڵۆوه چوونه سانتیاگۆی پایته‌ختی چیلی و له‌وێوه چوونه شاری پونتا ئارێناس باشووری ئه‌و وڵاته و دواتریش گه‌یشتنه پوێرتۆ ویڵیامز.

تیمه توركییه‌كه دوای گه‌شتێكی نزیكه‌ی 30 كاتژمێری، گه‌یشتنه پوێرتۆ ویڵیامز و له لایه‌ن پارێزگار خوان جۆز ئاركۆس-ه‌وه پێشوازییان لێكرا.