Ayhan Mehmet
16 نیسان 2025•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2025
گومولجینە - AA
تورکەکانی ڕۆژئاوای تراکیا ڕایانگەیاند کە یۆنان لەسەر پشتگوێخستنی مافەکانیان بەردەوامە و سەرەڕای بوونی بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا، ئازادییەکانی ڕێکخراوەییان پێشێل دەکرێت.
فیدراسیۆنی تورکەکانی ئەورووپا-ڕۆژئاوای تراکیا لەبارەی بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی یۆنان کە دژ بە پەیامێکی پیرۆزبایی تورکیا بەبۆنەی ٨٠هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئەنجوومەنی تورکەکانی ئەسکیچە دەرکرابوو، کاردانەوەی نیشان دا.
لە بەیاننامەکەی فیدراسیۆنی تورکەکانی ئەورووپا-ڕۆژئاوای تراکیادا هاتووە کە، یۆنان پەیمانی لۆزان وەک ئەوەی خۆی دەیەوێت بەکاری دێنێت و بەردەوام خۆی لە گفتوگۆ و دیالۆگی ڕاستەوخۆ لەگەڵ تورکەکانی ڕۆژئاوای تراکیا دەدزێتەوە.
فیدراسیۆنەکە ئاماژەی بەو هەڵاواردنە ئاشکرایەش کردووە کە دژ بە کۆمەڵگای تورکەکانی ناوچەکە ئەنجام دەدرێت و ڕایگەیاندووە، "ئەوەندەی کە دانیشتووە یۆنانییەکانی ئیستانبوڵ، گۆکچەئادا، بوزجائادا ڕیشەی یۆنانیان هەیە، هەر ئەوەندەش ئێمەمانا کە جەندین سەدەیە لە ڕۆژئاوای تراکیا دەژین، ڕیشەی تورکمان هەیە".
لە بەیاننامەکەدا وەبیریش هێنراوەتەوە کە لە ساڵی ٢٠١٣دا یۆنان تەنیا بۆ سێ منداڵ قۆتابخانەیەکی تایبەتی یۆنان لە دوورگەی گۆکچەئادا دەرکرد بەڵام لە ڕۆژئاوای تراکیا یەکێک لە کۆنترین ڕێکخراوەکانی داخست بە بیانووی ئەوەی پاشناوی تورک'ی هەبوو.
لە بەیاننامەی فیدراسیۆنی تورکەکانی ئەورووپا-ڕۆژئاوای تراکیا جەخت لەوەش کراوەتەوە کە بڕیارەکانی دیوانی مافی مرۆڤی ئەورووپا لەبارەی ڕێکخراوەکانی تورکەکانی ئەسکیچە دوای ١٧ ساڵ تا ئێستا جێبەجێ نەکراون و ئەوەش پێشێلکارییەکی زەقی مافەکانی مرۆڤە لە لایەن یۆنانەوە.