Ecenur Çolak,Mohammed Baqi Hussein
05 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
قه‌یرانی مرۆیی له ئاراكان كه به‌هۆی هێرشه‌كانی سوپای میانمار بۆ سه‌ر موسڵمانانی ئاراكانهوه به بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چه‌كداران له 25ی ئابه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه، تادێت قووڵترده‌بێته‌وه.
توركیا بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی موسڵمانانی ئاراكان به جیهان، له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌چڕی كارده‌كات.
له‌وچوارچێوه‌یه‌دا سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و وه‌زیری ده‌ره‌وه مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له‌گه‌ڵ چه‌ندین سه‌ركرده‌ی جیهانی و به‌رپرسی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامداوه.
ئه‌مڕۆ ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی میانمار ئۆنگ سو چی به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی كۆمه‌ڵكوژیی موسڵمانانی ئاراكان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی ئه‌نجامدا.
له‌په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا ئه‌ردۆغان جه‌ختیكرده‌وه، جیهانی ئیسلامی به‌تایبه‌ت و جیهان به‌گشتی نیگه‌رانن له كۆمه‌ڵكوژی و پێشێلكردنی مافی موسڵمانانی ئاراكان. هه‌ردوولا باسیان له رێگه‌چاره‌كانی كێشه‌كه و گه‌یاندنی هاوكاریی مرۆیی به ناوچه‌كه كرد.
ئه‌ردۆغان وه‌بیریهێنایه‌وه كه توركیا تیرۆر و ئۆپه‌راسیۆن دژی خه‌ڵكی سڤیل ئیدانه‌ده‌كات و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، گۆڕانی رووداوه‌كان بۆ قه‌یرانی مرۆیی جدی، بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی و كاردانه‌وه. ناوبراو رایگه‌یاند توركیا پشتگیریی هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ری كێشه‌كه ده‌كات و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پێویسته هێز به‌كارنه‌هێنرێت و هه‌ستیاری نیشانبدرێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی سڤیل زیانیان پێ نه‌گات.