Sangar Hamad Azeez
08 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2018
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ گوتی: "ماوەیەکم دا بە ژمارەیەک لە وڵاتان لە بابەتی بازرگانی کردن لەگەڵ ئێران، لەبەر ئەوەی داوایان لێکردم. ئەو کارەم کرد لەبەرئەوەی نامەوێت نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو بگاتە سەرووی ١٠٠ یاخود ١٥٠ دۆلار. من دەمەوێت نرخەکان دابەزێنم. ئەگەر سەیر بکەن دەیبینن کە نرخەکان دادەبەزن".
سەرۆکی ئەمریکا لە دوای هەڵبژاردنی نیوەی خولی ئەنجوومەنی نوێنەران و پیرانی ئەمریکا سەر لە بەیانی ئەمڕۆ بە کاتی ئەمریکا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازکرد و لەبارەی گەمارۆکانی سەر ئێران و خاشقچییەوە روونکردنەوەی دا.
ترەمپ لەبارەی گەمارۆکانی سەر ئێران و بەخشینی هەشت وڵات دوا.
ترەمپ گوتی: "ماوەیەکم دا بە ژمارەیەک لە وڵاتان لە بابەتی بازرگانی کردن لەگەڵ ئێران، لەبەر ئەوەی داوایان لێکردم. ئەو کارەم کرد لەبەرئەوەی نامەوێت نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو بگاتە سەرووی ١٠٠ یاخود ١٥٠ دۆلار. من دەمەوێت نرخەکان دابەزێنم. ئەگەر سەیر بکەن دەیبینن کە نرخەکان دادەبەزن".
سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە لەوەی کە لەم چەند مانگەی دوایی نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینیووە و گوتیشی: "لە شوێنی ئەوەی کە گەمارۆکان زۆر بە توندی جێبەجێ بکەین، بە کێشەمان نەزانی کە ژمارەیەک وڵات بازرگانی نەوت بکەن لەگەڵ ئێران. نامەوێت نرخی نەوت بەرزکەمەوە. بازارەکە زۆر هەستیارە. لەگەڵ کات رەنگە گورزی کوشندەتریان لێبدرێت. بەڵام نامانەوێت نرخی نەوت لە ئاستی جیهان بەرزبێتەوە".
ترەمپ سەبارەت بە پرسی کوشتنی رۆژنامەنووسی سعوودی جەمال خاشقچی گوتی: "لە هەفتەی داهاتووەوە لەسەر ئەم بابەتە گفتوگۆ دەکەین، لەگەڵ کۆنگرە لە نزیکەوە و بەیەکەوە کار دەکەین، هەمویان کەسی لێهاتوون. لەگەڵ تورکیا و سعوودیهش لەنزیکەوە کاردەکەین. سەبارەت بەم بابەتە بیرکردنەوەیەکی بەهێز دروست دەکەم".