Kasım İleri
03 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2018
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ، له‌باره‌ی سڕینه‌وه‌ی تۆماری 680 ملیۆن په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی و نامه‌وه له‌لایه‌ن ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریكاNSAوه رایگه‌یاند،"ئایا ئه‌مه پێشێلكاریی مه‌حره‌میه‌ته؟ بیانووی ناڕێكیی ته‌كنیكی ده‌هێننه‌وه. ئه‌مه ئابڕووچوونه. راوی جادووگه‌ر به‌رده‌وامه".
دوای ئه‌وه‌ی NSA رایگه‌یاند به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكییه‌وه تۆماری ته‌له‌فۆنه‌كان كه به‌مه‌به‌ستی چاودێریكردنی چالاكییه سیخوڕییه‌كانی بیانییه‌كان تۆماركراون سڕاوه‌ته‌وه، تره‌مپ هێرشی كرده سه‌ر دامه‌زراوه‌كه.
تره‌مپ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر له‌وباره‌وه نووسی، "وای! NSA شه‌ش سه‌د و 80 ملیۆن تۆماری ته‌له‌فۆنی سڕییه‌وه. ئایا ئه‌مه پێشێلكاریی مه‌حره‌میه‌ته؟ بیانووی ناڕێكیی ته‌كنیكی ده‌هێننه‌وه. ئه‌مه ئابڕووچوونه. راوی جادووگه‌ر به‌رده‌وامه".
پێشتر NSA رایگه‌یاندبوو، هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌یان نییه، به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكییه‌وه تۆماری ته‌له‌فۆن و كورته‌نامه‌كان كه له 2015ه‌وه تۆماركراوه ده‌سڕنه‌وه.
به‌ڵام هێشتا نه‌زانراوه له‌نێو ئه‌و تۆمارانه‌ی سڕاوه‌ته‌وه، تۆماره‌كانی 2016 كه به به‌ڵگه‌ی سیخوڕییه‌كانی رووسیا له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكاوه له‌خۆده‌گرێت یان نا.
NSA به‌زۆری به‌مه‌به‌ستی چاودێری كردنی چالاكیی سیخوڕیی بیانییه‌كان، له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كان تۆمارده‌كات.
NSA به‌وه ناسراوه، كهدهزگایهكی هه‌واڵگرییه له‌قۆناغی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكادا له‌باره‌ی ده‌نگۆی ده‌ستێوه‌ردانی رووسیا له هه‌ڵبژاردنه‌كه، له‌به‌رژه‌وه‌ندیی تره‌مپ و دژی كاندیدی دیموكراته‌كان هیلاری كلینتۆن كاری ده‌كرد.