Dildar Baykan,Mohammed Baqi Hussein
21 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2018
نیویۆرك - AA
رۆژنامه‌ی New York Timesی ئه‌مریكی له‌باره‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌ی دوێنێ سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ له‌سه‌ر دۆسیه‌ی رۆژنامه‌نووس جه‌مال خاشقچی و سعوودیه نووسیویه‌تی، "تره‌مپ چاوی له‌ئاستی ئه‌و ئه‌نجامه‌ی CIA پێی گه‌یشتووه له‌گه‌ڵ به‌هاكانی ئه‌مریكادا داخستووه و له‌دۆسیه‌ی خاشقچیدا به قسه‌ی سعوودیه هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوه".
ده‌سته‌ی په‌خشی رۆژنامه‌كه به‌سه‌ردێڕی، "تره‌مپ به‌رگری به به‌هاكانی سعوودیه ده‌كات"، هه‌ڵسه‌نگاندێكی بۆ هه‌ڵوێستی تره‌مپ كردووه له‌باره‌ی دۆسیه‌ی خاشقچییه‌وه.
نووسراوه‌كه ئاماژه‌ی به روونكردنه‌وه‌كه‌ی دوێنێی تره‌مپ كردووه و له‌ده‌قه‌كه‌یدا هاتووه، "ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ئه‌سڵی بابه‌ته‌كه بكرێت، رایگه‌یاندووه كه كوشتنی خاشقچی هه‌رچه‌نده هه‌ڵه‌بێت و هه‌ركه‌سێك لێی به‌رپرسیاربێت، ئه‌و هه‌ر لایه‌نگریی رژێمی سعوودیه ده‌كات".
نووسراوه‌كه ئاماژه‌ی به ده‌سته‌واژه‌ی "جیهان شوێنێكی زۆر ترسناكه" كردووه كه تره‌مپ به‌كاریهێناوه و ده‌ڵێت، "تره‌مپ به‌پێدانی بوێری به سته‌مكارییه‌كانی سعوودیه و شوێنه‌كانی دیكه، جیهان ده‌كاته شوێنێكی ترسناكتر".
له‌كۆتاییدا نووسراوه‌كه جه‌ختیكردووه‌ته‌وه كه له‌پێناو گه‌یشتنی ئه‌نجامده‌رانی تاوانه‌كه به سزای خۆیان، پێویسته ته‌واوی وردهكانییهكانی كوشتنی خاشقچی ئاشكرا بكرێت و له‌ده‌قه‌كه‌یدا هاتووه، "پێویسته هیچ كه‌س له سعوودیه له‌به‌رپرسیارێتیی كرده‌وه‌كانیان هه‌ڵنه‌یه‌ن به شازاده‌ی جێ‌نشین محه‌مه‌د بن سه‌لمانیشه‌وه".