بانگه‌شه‌ی داواكاری مه‌رجداری پوتین بۆ ئه‌وه‌ی ئێران سووریا جێبهێڵێت
- بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كرا كه پوتین پێشنیازی بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، ناتانیاهو کردووە "له به‌رامبه‌ر سوككردنی ئه‌و سزایانه‌ی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندوویه‌تی، مۆسكۆ گوشار له تاران ده‌كات بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له سووریا".
Quds
قودس - AA
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كرا كه سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین پێشنیازی بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو کردووە "له به‌رامبه‌ر سوككردنی ئه‌و سزایانه‌ی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندوویه‌تی، مۆسكۆ گوشار له تاران ده‌كات بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له سووریا".
به‌پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی 10ی ئیسرائیل، ناتانیاهو رۆژی دووشه‌ممه له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی به‌رگری و په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، پوتین پێشنیازی مه‌رجداری خستووه‌ته‌ڕوو كه مۆسكۆ گوشار دەخاته سه‌ر تاران له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئێران، سووریا جێبهێڵن.
به‌پێی ئه‌و داواكاریه‌ی ده‌گوترێت پوتین بۆ ناتانیاهو پێشنیازیكردووه، له‌به‌رامبه‌ر سوككردنی ئه‌و سزایانه‌ی ئه‌مریكا له دوای كشانه‌وه‌ی له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی به‌سه‌ر ئێرانی‌دا سه‌پاندوویه‌تی، مۆسكۆ گوشار له تاران ده‌كات بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له سووریا.
ناتانیاهو بە ئەندامانی لیژنەکەی راگەیاندووە کە پێشنیازەکەی پوتین تەنها بیرۆکەیەکی بەراییە و ئیسرائیل لەوبارەیەوە هێشتا بڕیاری نەداوە.
لە کاتێکدا کە بەوردیی نازاندرێت کەی پوتین ئەم پێشنیازەی کردووە، ئاماژە بەوەدەکرێت ناتانیاهو لە دوایین کۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەری تایبەتیی ئەمریکا بۆ سووریا، جێمس جێفری باسی پێشنیازەکەی پوتین کردووە.
ئیسرائیل بانگەشەی ئەوە دەکات کە هێزەکانی ئێران لە سووریا هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشەکەی و بەردەوام باس لەوە دەکات کە پێویستە ئەو هێزانە لە سووریا بکشێنەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن