Emel Gözellik
30 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
لە تایوان بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٥،١ پلە روویدا.
ناوەندی لێکۆڵینەوەی جیۆلۆجیی ئەمریکا (USGS)، بڵاوی کردەوە کە ناوەندی بوومەلەرزەکە ٣٥ کیلۆمەتر باشووری خۆرهەڵاتی جیوفین بووە و بە گوڕی ٥،١ پلە لە قوڵایی ١٠٢ کیلۆمەتر روویداوە.
لە لایەکی دیکەوە، نووسینگەی ناوەندی ئاسمانیی تایوان، ئاماژەی بەوە کرد کە گوڕی بوومەلەرزەکە ٥،٩ پلە بووە.
تا ئێستا زانیاریی بڵاونەکراوەتەوە لەبارەی ئەوەی کە ئایا بوومەلەرزەکە زیانی گیانی یان ماددی لێکەوتووەتەوە یان نا.