توركيا, جيهان

بەیاننامەی سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لەبارەی پرسی ئەو مووشەکەی کە لە ئاسمانی تورکیادا خرایە خوارەوە

"جارێکی دیکە بە تووندی هەموو لایەک و بە تایبەتیش ئێران ئاگادار دەکەینەوە کە، خۆیان لە هەرکردەوەیەک کە ناوچەکە و خەڵکی سڤیل دەخەنە مەترسییەوە بپارێزن".

Mümin Altaş  | 09.03.2026 - نوێکردنەوە : 09.03.2026
بەیاننامەی سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لەبارەی پرسی ئەو مووشەکەی کە لە ئاسمانی تورکیادا خرایە خوارەوە

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بورهانەدین دوران ڕایگەیاند، بە تووندی هەموو لایەک و بە تایبەتیش ئێران ئاگادار دەکەینەوە کە، خۆیان لە هەرکردەوەیەک کە ناوچەکە و خەڵکی سڤیل دەخەنە مەترسییەوە بپارێزن.

دوران بە بۆنەی خستنە خوارەوەی ئەو مووشەکەی کە ئاراستەی تورکیا کرابوو، بڵاو کردەوە.

لە بەیاننامەی سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بورهانەدین دوران'دا هاتووە: "مووشەکێکی بالیستیک کە لە لایەن ئێرانەوە هەڵدرابوو و بە ئاراستەی تورکیا نێردرابوو، لە کاتی گونجاودا لە لایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانی و مووشەکی ناتۆوە لە ئاسمانی شارۆچکەی شاهین بەی لە غازی عەنتاب خرایە خوارەوە. ئەم رووداوە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".

بورهانەدین دوران ڕاشیگەیاندووە، "جارێکی دیکە بە تووندی هەموو لایەک و بە تایبەتیش ئێران ئاگادار دەکەینەوە کە، خۆیان لە هەرکردەوەیەک کە ناوچەکە و خەڵکی سڤیل دەخەنە مەترسییەوە، بپارێزن".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın