Zafer Çakmak
24 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2022
ئەنقەرە-AA
بەناو بەرپرسی باڵای رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە، دەلال عەزیزئۆغڵو لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (MiT)دا لە شاری سلێمانی باکووری عێراق لە چالاکی خرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتوون، زانراوە کە تیرۆریستی پەکەکە، دەلال عەزیزئۆغڵو کە ناوی نهێنیی "راپەڕین"ە، لەسەر ئەو رێنماییەی لە قەندیلەوە پێی گەیشتووە، چووەتە سلێمانی.
عەزیزئۆغڵۆ دوای ئەوەی شوێنەکەی دەستنیشان کرا، لە ئۆپەراسۆنێکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا لە چالاکی خرا.
- چەندین کردە و چالاکیی نایاسایی لە ئەورووپا رێکخستبوو
دەلال عەزیزئۆغڵو لە ساڵی ١٩٩٢ پەیوەندی بە رێكخراوەی تیرۆریستی پەکەكەوە كردووە، بۆ ماوەی هەشت ساڵ لە گوندەوارەکانی دیاربەكر بەشداریی لە چالاكییە چەكدارییەكاندا كردووە، هەروەها لە ئەورووپا بەشداریی لە رێکخستنەوەی رێكخراوە تیرۆریستیەکەدا كردووە. عەزیزئۆغڵۆ کە لە ساڵی ٢٠٠١دا لە کۆبوونەوەی گشتیی بەناو کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە برۆکسڵ پایتەختی بەلجیکا وەک ئەندامی ئەنجوومەن و دەستەی کارگێڕی هەڵبژێردرابوو، چەندین کردە و چالاکیی نایاسایی لە ئەورووپا رێکخستووە.
باس لەوەیش دەکرێت ناوبراو ئەو کەسە بووە کە ئەو کارە نایاساییانەی رێکخستووە کە لە ساڵی ٢٠١٣ بەناوی کەجەکەوە لە ئەورووپا ئەنجام دراون. زانراوە ئەو تیرۆریستە کە لە هەمان ساڵدا وەک ئەندامی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری کەجەکە هەڵبژێردرابوو، دواتر بووەتە ئەندامی ئەنجوومەنی بەناو سەرۆکایەتیی کۆنگرەی گەل و بەناو بەڕێوەبەری ژنانی پەکەکە (PAJK) و ماوەیەک بەناوی رێکخراوەکەوە لە سووریا چالاکی ئەنجامداوە.