Dildar Baykan Atalay
24 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2022
واشنتۆن-AA
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا پێشوازیی لە پرۆژەیاسای رێکخستنەوەی چەک کرد و بۆ پەسەندکردنی پێشکەشی ئەنجوومەنی نوێنەرانی کرد.
پرۆژەیاسای رێکخستنەوەی چەک کە لەلایەن کۆمارییەکان و دیموکراتەکانی ئەنجوومەنی پیران رێککەوتنی لەسەر کراوە، ئێوارەی دوێنێ لە ئەنجوومەنی گشتیی ئەنجوومەنی پیران دەنگی لەسەر درا.
پڕۆژەیاساکە بە ٦٥ دەنگی "بەڵێ"ی سیناتۆر و ٣٣ دەنگی "نەخێر" لەلایەن سیناتۆری کۆمارییەوە پەسەندکرا.
پڕۆژەیاساکە کە بۆ پەسەندکردنی پێشکەشی ئەنجوومەنی نوێنەران کراوە، بریتییە لە بەرزکردنەوەی تەمەنی کڕینی چەک لە ١٨ ساڵەوە بۆ ٢١ ساڵ.
لە لایەکی دیکەوە لە پڕۆژەیاساکەدا پێشبینی کراوە کە هەندێک سنووردارکردن بەسەر ئەو کەسانەدا بسەپێنرێت کە پێشتر پێشینەی توندوتیژیی خێزانییان هەبووە بۆ کڕینی چەک.
ئهگهر پرۆژهیاساکە له ئهنجوومهنی نوێنهران رهزامهندی وهرگرت، ئهوا بۆ بەیاساکردنی، پێشكهش بە سهرۆكی ئهمریكا، جۆ بایدن دهكرێت.