Zana Natık Kerem
15 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 16 حوزەیران 2019
بەغدا ــ AA
راگەیەندرا کە مووشەکێکی کاتیۆشا لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوەڕاستی بەغدا کەوتووەتەخوارەوە.
بەپێی راگەیەندراوێک کە لە لایەن شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوە کراوە، مووشەکێکی کاتیۆشا ئاراستەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوەڕاستی بەغدا کراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە، مووشەکەکە بەسەر ماڵێکدا لە ناوچەی جادرییە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا کەوتووەتەوخوارەوە، بێ ئەوەی ھیچ زیانێکی گیانی لێبکەوێتەوە.
ھاوکات ئاژانسی ئانادۆڵو لە سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە زانیاری دەستکەوتووە کە مووشەکەکە لە بەرامبەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوز کەوتووەتەوە خوارەوە.
ناوچەی جادرییە دەکەوێتە نزیک ناوچەی سەوز لە ناوەڕاستی بەغدا کە ژمارەیەک باڵیۆزخانەی بیانی لێیە، لەنێویاندا باڵیۆزخانەی ئەمریکا.