سياسەت, جيهان, عێراق

بەغدا.. کۆبوونەوەی ئیسماعیل قائانی لەگەڵ سەرکردەی لایەنەکانی نێو چوارچێوەی ھەماھەنگیی

ئەمڕۆ دووشەممە، فەرماندەی فەیلەقی قودس سەربە سوپای پاسدارانی ئێران، ئیسماعیل قائانی لە بەغدا پایتەختی عێراق لەگەڵ سەرکردەی لایەنەکانی نێو چوارچێوەی ھەماھەنگیی کۆبوویەوە.

Zana Natık Kerem  | 17.01.2022 - نوێکردنەوە : 18.01.2022
بەغدا.. کۆبوونەوەی ئیسماعیل قائانی لەگەڵ سەرکردەی لایەنەکانی نێو چوارچێوەی ھەماھەنگیی

Arbil

ھەولێر ــ AA

ئەمڕۆ دووشەممە، فەرماندەی فەیلەقی قودس سەربە سوپای پاسدارانی ئێران، ئیسماعیل قائانی لە بەغدا پایتەختی عێراق لەگەڵ سەرکردەی لایەنەکانی نێو چوارچێوەی ھەماھەنگیی کۆبوویەوە.

چوارچێوەی ھەماھەنگیی ھەریەک لە ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، ھاوپەیمانیی ھێزەکانی دەوڵەت، ھاوپەیمانیی فەتح، بزووتنەوەی عەتا، بزووتنەوەی حقووق و پارتی فەزیلە لەخۆدەگرێت.

سەرچاوەیەکی سیاسیی لە عێراق کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند کە ئەمڕۆ ئیسماعیل قائانی لە بەغدا لەگەڵ سەرکردەی لایەنەکانی نێو چوارچێوەی ھەماھەنگیی کۆبووەتەوە، ئەوەیش بە ئامانجی نزیککردنەوەی چوارچێوەی ھەماھەنگیی لە سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر لەبارەی پێکھێنانی حکوومەتی داھاتووی عێراق.

سەرچاوەکە گوتیشی: "ھەر ئەمڕۆ فەرماندەی فەیلەقی قودس سەربە سوپای پاسدارانی ئێران، ئیسماعیل قائانی سەردانی نەجەف دەکات و لە میانیدا بۆ تاوتوێکردنی ئەنجامی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ لایەنەکانی نێو چوارچێوەی ھەماھەنگیی، لەگەڵ موقتەدا سەدر تاوتوێ دەکات".

تا ئێستا ھیچ روونکردنەوە و زانیارییەک لەلایەن چوارچێوەی ھەماھەنگییەوە لەوبارەیەوە بڵاونەکراوەتەوە.

دوێنێ یەکشەممە، چوارچێوەی ھەماھەنگیی رایگەیاندبوو کە کۆبوونەوە و گفتوگۆکانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکە چڕتر دەکاتەوە بە ئامانجی چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە سیاسییەی کە ئێستا لە وڵاتدا ھاتووەتە ئاوارەوە.

دوێنێ فەرماندەی فەیلەقی قودس سەربە سوپای پاسدارانی ئێران، ئیسماعیل قائانی بەسەردانێک گەیشتبووە نەجەف باشووری عێراق.

دوای رووخاندنی رژێمی سەدام حوسێن لە ساڵی ٢٠٠٣، پۆستە باڵاکان وەک نەریتێکی سیاسیی کە بە "پشکپشکێنە" ناسراوە بەسەر پێکھاتە سەرەکییەکان لە عێراق دابەش بوون.

بەپێی ئەو نەریتە سیاسییە، پۆستی سەرۆکوەزیرانی بۆ لایەنی شیعە، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ سوننە و سەرکۆماریش پشکی کوردە.

ئەمجارە رەوتی سەدر بەسەرۆکایەتی موقتەدا سەدر کە بەپێی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی ١٠ی تشرینی یەکەمی رابردوو، ٧٣ کورسی بەدەستھێناوە ھەوڵدەدات حکوومەتێکی زۆرینەی نیشتمانیی پێکبھێنێت کە ئەوەیش یەکەمجارە لە دوای ساڵی ٢٠٠٥وە روودەدات، بەڵام پێکھێنانی حکوومەتی زۆرینە لەلایەن ژمارەیەک لایەنی شیعە رەتدەکرێتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın