Zana Natık Kerem
30 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2017
بەغدا ــ AA
ئەفسەر لە پۆلیسی عێراق، ملازمی یەك حاتم جابری رایگەیاند كە بەهۆی تەقینەوەی تانكەرێكی بۆمبڕێژكراو كە خاڵێكی پشكنینی هێزەكانی ئەمنی لە دەروازی شاری بەغدای كردە ئامانج، ١٥ كەس كوژران.
لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، حاتم جابری گوتی: "دەرنگانی شەوی رابردوو، تانكەرێكی بۆمبڕێژكراو تەقیەوە كە خاڵی پشكنینی رەمل ٧٥ كە دەكەوێتە دەروازەی باشووری بەغدای، كردبووە ئامانج".
حاتم جابری ئاماژەی بەوەش دا كە بەهۆی تەقینەوەكەوە، ١٥ كەس كوژران و ٢٦ی دیكەش بریندار بوون.
ئەفسەرەكە باسی لەوەش كرد كە بەهۆی تەقینەوەكەوە، ئاگرێكی گەورە لە دەورووبەری شوێنی تەقینەوەكە كەوتەوە.
حاتم جابری گوتیشی: "هێشتا ئەوە دیارە نییە ئایە تانكەرەكە لە رێگەی خۆكوژە تەقیوەتەوە یان ریمۆد کونترۆڵ بووە".
تا ئێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەكە رانەگەیاندووە بەڵام داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو هێرشانەی راگەیاندووە كە بەم دواییانە هێزەكانی و هاووڵاتییانی سڤیلی لەغدا و پارێزگاكانی دیكە كردووەتە ئامانج.