جيهان

بەرپرسانی کۆمپانیای نەوتی سووریا سەردانی کێڵگە نەوتییەکانی ڕمێڵان و سوەیدییەیان کرد

Muhammed Karabacak  | 09.02.2026 - نوێکردنەوە : 09.02.2026
بەرپرسانی کۆمپانیای نەوتی سووریا سەردانی کێڵگە نەوتییەکانی ڕمێڵان و سوەیدییەیان کرد

Haseke

دیمەشق - AA

بە پێی ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی سووریا و ڕێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە، کێلەگە نەوتییەکانی ئەو وڵاتە لە ژێر چاودێری حکوومەتی دیمەشق'دا دەبن.

لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکە، بەرپرسانی کۆمپانیای نەوتی سووریا سەردانی کێڵگە نەوتییەکانی ڕمێڵان و سوەیدییەیان کرد.

شاندی حکوومەتی دیمەشق کە سەردانی کێڵگەکەیان کرد، پێکهاتبوو لە جێگری بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی سووریا وەلید یوسف و بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان کۆمپانیاکە سەفوان شێخ ئەحمەد.

شاندەکە کێڵگەی نەوتی ڕمێڵان و سوەیدییەیان بەسەر کردەوە و دواتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا قسەیان بۆ ڕاگەیاندنەکان کرد.

جێگری بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی سووریا وەلید یوسف بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی کە بە هۆی جەنگەوە کێڵگەکان خەساریان بەر کەوتووە.

بە پێی قسەی ئەو جێگرەی بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی سووریا هەوڵەکانی حکوومەت بۆ نۆژەنکردنەوەی کێلگەکان دەست پێ دەکات و گوتیشی، ئەو کێلگانە هی هەموو سووریاییەکانن و ئامانجی ئەوان ئەوەیە کە کارمەندانی کێڵگەکە بەردەوام بن لەسەر کارەکانیان.

وەلید یوسف گوتیشی، بۆ نۆژەنکردنەوەی کێلگەکان لەگەڵ کۆمپانیاکانی نێودەوڵەتی ڕێککەوتوون لەوانەش کۆمپانیاکانی شێفرۆن، کۆنکیکۆ و ADES و هەفتەی داهاتوو دەست بە کارەکانیان دەکەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın