Zana Natık Kerem
25 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2016
بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند كە فڕۆكەیەكی رووسی دوای فڕینی لە فڕۆكەخانەی سۆچی كە ٨٣ سەرباز و حەوت کەسی تیمی فڕۆكەوانی هەڵگرتبوو بێ سەروشوێن بوو.
وەزارەتی بەرگری رووسیا ئاماژەی بەوەش دا كە فڕۆكەكە بەرلەوەی بێ سەروشوێن بێت بەڕێگەوە بوو بەرەو سووریا بێ ئەوەی وردەكاری زیاتر بخاتە روو.
ماڵپەڕی رەشا تودەی بڵاوی كردەوە كە چاودێرانی فڕۆكەخانە لە شاری سۆچی باشووری رووسیا بەیانی ئەمڕۆ لە رادارەوە پەیوەندییان بە فڕۆكەیەكی جۆری "تو ــ ١٥٤"یان دوای چەند خولەكێك لە فڕینی بچڕاوە.
هاوكات بەپێی ئاژانسی ئینتەرفاكسی رووسی، فڕۆكەكە كاتژمێر.٠٥:٠٠ بەكاتی مۆسكۆ لە فڕۆكەخانەی سوچی فڕیووە و دوای ٢٠ خولەك لە فڕینی لەسەر شاشەی رادار دیار نەماوە.
پێشتریش ئاژانسی نۆڤۆستی رووسی بڵاوی کردبوویەوە كە فڕۆكەیەك بە ٧٠ سەرنیشنەوە بێ سەرو شوێن بووە.