Abdullah Shukur
24 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2016
حەلەب
لە ئەنجامی ھێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا بۆ سەر شارۆچکەی ئەتاریب لە رۆژئاوای شاری حەلەب، شەش کەس گیانی لەدەستدا.
یەکێک لە بەرپرسانی بەرگری شارستانی شارۆچکەی ئەتاریب بە ناوی نەجیب ئەنساری، بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، فڕۆکەیەکی جەنگی رووسی ھێرشی کردووەتە سەر ناوچە نیشتەجێیەکانی شارۆچکەی ئەتاریب.
راشیگەیاند کە شەش کەس لە ئەنجامی ھێرشەکە گیانی لەدەستداوە. ئەنساری گوتیشی: "ژمارەیەکی زۆری خانوو بەھۆی ھێرشەکە رووخاون. تیمەکانی بەرگری شارستانی ھەوڵی رزگارکردنی ئەو قوربانیانە دەدەن کە کەوتوونەتە ژێر خانووە رووخاوەکان".