Mohammad Kara Maryam
09 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2023
مینسک – AA
وەزارەتی بەرگریی بیلاڕووس رایگەیاند کە سوپای وڵاتەکەی، مانۆڕێکی ئاسمانیی هاوبەش لەگەڵ رووسیا ئەنجام دەدات.
وەزارەتی بەرگریی بیلاڕووس لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە هێزە ئاسمانییەکانی هەردوو وڵات لە ١٦ی ئەم مانگەوە تا یەکی مانگی شوبات، مانۆڕێکی سەربازیی تەکتیکی هاوبەش ئەنجام دەدەن.
راشیگەیاندووە کە فڕۆکەکانی سەربە هێزی ئاسمانیی و بۆشایی ئاسمانیی رووسیا بۆ بەشداریکردن لە مانۆڕەکەدا، گەیشتوونەتە بیلاڕووس کە تیایدا سەرجەم بنکە سەربازییەکان و ناوچەکانی مەشق و راهێنانی بیلاڕووس بەکاردەهێندرێن.
لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢دا، سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سەرکۆماری بیلاڕووس ئالێکساندەر لوکاشێنکۆ پێکهێنانی گرووپێکی هەرێمییان رایگەیاند، ئەوەیش بە بیانووی "زیادبوونی گرژییەکان" لە سنوورەکانی هەردوو وڵات.